$باکووری کوردستان$
- ڕێکخستنی پارتیی دیموکراتیی گەلان (#هەدەپە#) لە ناوچەی یەنیشەهری #ئامەد# بەمەبەستی سەرنجڕاکێشانە سەر مانگرتنی هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی (کەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا گیوڤەن کە 76 ڕۆژە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە زیندان مانی لە خواردن گرتووە، پۆستەرێکیان بە دیواری بارەگەکەیان هەڵواسی کە لەسەری نووسرابوو (بەرخۆدانی زیندانەکان گەورە دەکەین). بەهۆی هەڵواسینی ئه و پۆستەرە، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بارەگەکە و سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی پۆستەرەکە، هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەی یەنیشەر وەهاب گونایدن و بەرپرسێکی هەدەپە ئارەزوو جاندان دەستگیر کران و گوازرانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165072/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەرخۆدانی زیندانەکان گەورە دەکەین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەرخۆدانی زیندانەکان گەورە دەکەین=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ کارمەندان و کرێکارانی شارەوانی #مەریوان#-ی سەربە پارێزگای #سنە#، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پێنەدانی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە، گربوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.[2]
- هێزەکانی سپای پاسداران چوونە نێو نانەوایی گوندی حەسەنوران سەر بە شاری #شنۆ# و پاشان دەستیان بە سەر مۆبایلی منداڵیکی کورد بە ناوی ڕەشید مستەفا کوڕی مستەفادا گرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سپای پاسداران پاش وەرگرتنی مۆبایلی ئەم منداڵەدا، ناوبراویان بانگهێشت کردووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە شاخی #سەیدسادق# لە شارۆچکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای #سلێمانی#، هەڵمەتێکی نەمام چاندن دەستیپێکرد و لە ڕۆژانی داهاتووش هەڵمەتەکە بەردەوامیی دەبێت. بڕیارە لە هەڵمەتەکەدا هەزار نەمام بچێندرێن، ئەمڕۆ 600 نەمام چێندران و ڕۆژانی داهاتووش نەمامەکانی دیکە دەچێندرێن، کە سەرجەمیان سنەوبەرن و لەلایەن شارەوانیی شارۆچکەکەوە دابین کراون.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165072/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە پێنجوێن فیستیڤاڵی خلیسکانی سەر بەفر دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە پێنجوێن فیستیڤاڵی خلیسکانی سەر بەفر دەستیپێکرد=KTML_ImageCaption_End=
- لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڕی 1 ملیار دیناری بۆ شارۆچکەی #ڕانیە# و 1 ملیار دیناریشی بۆ شارۆچکەی سەیدسادق جێگیر کرد.[3]
- ئەمڕۆ فیستیڤاڵی (هەفتەی سپی خلیسکانی سەر بەفر) لە شارۆچکەی #پێنجوێن# سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد، کە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لە کاتژمێر 7:25 خولەکی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای #دهۆک#ی داوە و هاووڵاتیان هەستیانپێکردووە.[3]
- حکومەتی تورکیا دەروازەی سنووری سەرزێری لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان داخست.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ژنە ئێزیدییەکی دیکەی دیلی داعش بە ناوی ئیلهام دەخیل عەلی بە یارمەتی شەڕوانانی #یەپەگە# و #یەپەژە# لە دەستی داعش لە دێرەزوور ئازاد کرا.
$دەرەوەی کوردستان$
- لەسەر داوای ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا ، بۆردی گشتی پەروەردەی شاری ناشڤیل بڕیاریدا زمانی کوردی بخرێتە ناو پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە.[3]
- زۆرترین پەیج و ئەکاونتی هاووڵاتیانی ئیتاڵی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی ئەو ژنە کوردە و منداڵە سێ مانگییەکەیان بڵاوکردەوە کە لە بەلەمێکدا ڕۆژانی ڕابردوو ڕزگارکرابوون. کۆمێنتی بەشداربووانیش دەربڕینی دڵگرانی بوو بۆ ئەو پەناخوازە کوردانە کە ڕێگایەکی سەخت دەبڕن لە پێناوی ژیانێکی باشتر.[1]
- برێت مەکگورگ، نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی #داعش#، کە دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەستی لەکار کشایەوە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفیزیونی سی ئێن ئێن، ڕایگەیاند ئەمریکا هیچ بەرنامەیەکی بۆ سوریا نییە.[2]