1- لەپێناو بەرەوپێشبردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی و بەجێکردنی، هەروەها تەوژمدان بە هێڵی سێیەم لە سیاسەتی دیموکراتیدا، بۆ ئەمەش بەڕێکخستن کردن و خۆبەڕێوەبردن دەکەینە بنەمای سەرەکی تێکۆشانی داهاتوومان.
2- لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە و بەڕێکخستن کردنی، ئامانجمان ئاواکردنی کۆمیتەی ڕێکخستنی جەماوەری لە گوند و شارۆچکە و شارەدێ و گەڕەک و کۆڵانەکان و هەموو ئه و شوێنانەی تا ئێستا دەستمان پێنەگەیشتووه، هەروەها بە ڕێکخستنکرنی سەرجەم چین و توێژەکان.
3- لەبەرامبەر بۆشایی هزری و ئایدیۆلۆژیدا پەرەپێدان بەخەباتی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی و چاندی پێکەوە ژیان لە هەرێمەکەماندا، بۆ ئەمەش هەموو ئەندامان پێویستە پەروەردە ببینن.
4- لەسەر بنەمای پرەنسیبی پێکەوە ژیان و پێکەوە کارکردنی سیاسی لەگەڵ تەواوی پێکهاتەکانی #کەرکووک# و تەواوی لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، کەسایەتییە دیموکرات و دەنگە ناڕازییەکان، خاوەنداریەتی لە پرسەکانی کۆمەڵگە دەکەین.
5- لەبەرامبەر ئه و توندوتیژییەیی کە لەبەرامبەر ژنان دەکرێ لە هەرێمەکەمان، بەهەموو هێز و توانامانەوە ڕووبەڕووی دەبینەوە و پشتگیری دەکەین بۆ ئەوەی ژن خۆی بگەیەنێتە ئاستی پێشەنگایەتی و خۆبەڕێکخستن کردن.
6- لەبەرامبەر ئه و پەراوێزخستن و بێکاری و بێهیوایی و کۆچی بەکۆمەڵەی گەنجان لە هەرێمەکەماندا، هۆشیارکردنەوه و پەروەردەکردن و بەڕێکخستن کردنیان دەکەینە ئامانجی سەرەکی خۆمان.
7- تێکۆشان دەکەین لەپێناو ئاشکراکردنی داهاتی سامانە سروشتییەکان بەگشتی و بەتایبەتی سامانی نەوت و غاز، بۆ ئاوەدانکردنی هەرێمی کەرکووک تاکو ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی گەلەکەی. هاندانی هاوڵاتیان بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان و پێشخستنی بەروبوومی خۆماڵی.
8- پاراستنی شوێنەوارە مێژوویی و مەزارگە پیرۆزەکان و پاراستنی ژینگه و سروشتی شارەکە بە وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ زیادکردنی ڕوبەری سەوزایی لە پێناو تەندروستییەکی باشتر بۆ هاوڵاتیانی شارەکە.
9- کارکردن بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بە گەڕانەوەی متمانە لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە و بە هەوڵدان لە گەڵ لایەنی سیاسی و پێکهاتەکانی تر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.
#01-12-2018#