بەبۆنەی کۆچی دواییی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جۆرج بوشی باوکەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕێزیان و بەتایبەتی سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا بەڕێز جۆرج دەبلیوو بوش و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم. لەم کاتە سەختانەدا هاوسۆز و هاوخەمیانم، خوای گەورە دڵنەوایی و سەبووریی هەمووان بداتەوە.
گەلی کوردستان ڕێز و پێزانینێکی زۆری بۆ ڕۆڵی سەرۆک بوشی باوک هەیە کە ساڵی
1991 ڕۆڵی سەرەکی لە سەپاندنی ناوچەی دژەفرین لە هەرێمی کوردستان بینی و خەڵکی کوردستانی لە ستەم و دوژمنکارییەکانی ڕژێمی بەعس پاراست و بووە هۆی بووژانەوەی هەرێمی کوردستان. سەرۆک بوشی باوک بۆ هەمیشە به زیندوویی لە یادەوەریی گەلی کوردستاندا دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
02-12-201802-12-2018