پرسەو سەرەخۆشی
بەبۆنەی کۆچی دوایی فەریقی یەکەم کاک #کەمال موفتی# پرسەو سەرەخۆشی خۆم لە کەس و کارو بنەماڵە بەڕێزەکەیان و لەسەرجەم یەکێتیە تێکۆشرەکان و فەرماندەکانی هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستان و دواجار لەسەرجەم گەلی کوردستان دەکەم.
خوالێخۆشبوو کاک کەمال کە ساڵانێکی زۆر لە نزیکەوە ناسیومەو کارم لەگەڵدا کردووە،بەتایبەتیش لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکەوەبووین چەنی بڵێیت پیاوێکی خاکی،دڵسۆز،کوردپەروەر،پیاوێکی پاک،لەسەروی هەموو ئەمانەش پیاوێکی یاسایی وبە دسپلین بوو، کاک کەمال هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخان کردوو زۆر سەربەرزانەش کۆتایی پێهێناو مردنێکی شایستەی بۆخۆی هەڵبژارد.
مخابن لەدەستدانی ئەو کەڵە پیاوە لەم کاتەدازەرەروو زیانێکی گەورەبوو لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لەسەروی هەموشیان لە خانەوادەکەی.
لە خوای گەورە داواکارم ئەمە دواخەم و دوا کۆستی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت و گیانی نەمری کاک کەمالیش بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات.
#قادر عەزیز#
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
#02-12-2018#