ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکییەکانی هێزەکانی گەریلاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیی ئەیالەتی سەرحەد دا ڕۆژی 1ی کانوونی یەکەمی 2018 و لە کاتژمێر 16:45 دا لە ناوچەی بازیدی ئاگری لە دژی بنکەی سەربازیی سەرێکانی و ئەو سەربازانەی ڕێگای سەربازییان دروست دەکرد، 2 چالاکییان ئەنجامدا.
$4 سیخوڕ و کۆنترایەک و سەربازێک کوژران$
هێزەکانمان لە سەر ڕێگای بنکەی سەربازیی سەرێکانی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی جۆری ئامارۆک لە 2 قۆڵەوە چالاکییان ئەنجامدا. گورزی قورسیان لە ئۆمبێلەکە دا و بە تەواوی تێکیانشکاند. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە لەو چالاکییەدا 4 سیخوڕ و کۆنترایەک کوژراون.
هێزەکانمان هەر لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەریان لەسەر سنوور کردە ئامانج، کە کاری لە دروستکردنی ڕێگایەکی سەربازیدا دەکرد. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە تێکشکێنرا و سەربازێکی دوژمن کوژرا. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە تۆپی ئۆبیس و هاوەن و تانک دەستیکرد بە تۆپبارانکردن وهاوەنبارانکردنی ناوچەکە.
$سەنگەرێکی دوژمن تێکشکێنرا و 2 سەرباز کوژران$
رۆژی 2ی کانوونی یەکەمی 2018 (ئەمڕۆ) لە کاتژمێر 9 دا، هێزەکانمان لە هەرێمی #سیدەکان# لە باشووری کوردستان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لەسەر شاخی لێلیکان چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەنگەرێکی دوژمن لەسەر ئەو شاخەدا کرایە ئامانج و سەنگەرەکە تێکشکێنرا و 2 سەربازی ناو سەنگەرەکەش کوژران.
$5 داگیرکەر کوژران$
1ی کانوونی یەکەمی 2018 و لە کاتژمێر 12:30دا هێزەکانمان داگیرکەرانیان لە شاخی لێلیکان کردە ئامانجی چالاکییەک. لەو چالاکییەدا 2 سەنگەری داگیرکەران تێکشکێنرا و 5 سەرباز کوژران. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر دوای چالاکییەکە بە تۆپی جۆر ئۆبیس و هاوەن ناوچەکەیان تۆپباران و هاوەنباران کرد.
$فڕۆکە جەنگییەکانی شوکێ و شاتانۆس-یان بۆردومانکرد و گەریلا بێ زیان بوو$
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 1ی کانوونی یەکەمی 2018 لە کاتژمێر 21:30 بۆ 22:30 ناوچەکانی شوکێ و شاتانۆس-یان لە گەڤەری جۆلەمێرگ و دەورووبەری گوندی لێلیکان لە هەرێمی سیدەکان لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا زیان بە هێزەکانمان نەگەیشت.[1]
#02-12-2018#