بەڕێوەبەری گومرگی #کرماشان# ئاشکرايدەکات لە هەشت مانگی ڕابردوودا هاوردەی کاڵا و شمەک لەرێگەی گومرگی کرماشانەوە دابەزیوە و بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 37% کەمیکردوە.
خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی کرماشان بە ئاژانسی هەواڵی (ئێرنا)ی ئێرانی ڕاگەیاند: لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا بە بەهای 17 ملیۆن و 108 هەزار 80 دۆلار، کە کێشی 10139 تەن هاوردەکراوە.
حەیدەری ڕونیکردوەتەوە: لە مەرزی پەروێزخان لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە بەهای 14 ملیۆن و 192 هەزار و 918 دۆلار بەکێشی 2950 تەن کاڵا و شمەک هاوردەی ئێران کراوە، بەوەش بە بەراورد بەمساڵ بەرێژەی 37% کەمیکردوە.
بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: چین بەبڕی 7 ملیۆن و 459 هەزار و 923 دۆلار بەکێشی 914 تەن زۆرترین هەناردەی هەبووە و عێراق بە پلەی دووەم بە 3 ملیۆن و 266 هەزار 32 دۆلار بەکێشی 6241 تەن، ئیتالیا بە دوو ملیۆن و 216 هەزار و 791 دۆلار، بەکێشی 372 تەن لە پلەی سێیەمدا بووە.[1]
#03-12-2018#