هاوکاری ئازیز ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری تۆڕی میدیایی ڕووداو
هاوکارانی بەڕێز لە تۆڕەکەدا.. ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
بەناوی ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین، بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی (ریکاردۆ ئورتیگا) لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە مەجید نیزامەدین گلی، ئەندامی کارای سەندیکا و میدیاکاری کەناڵی ڕووداو. ئەم خەڵاتکردنە نموونەیەکی بەرزی پابەندبوون بە ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی و بێلایەنی لە گەیاندنی زانیاریدا، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا تۆمارکرد.
خەڵاتکردنی تۆڕی میدیایی ڕووداو وەرچەرخان و سەرکەوتنێکی گەورەی میدیای کوردستانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا و پاڵپشتییەکی بەهێزیشە بۆ پەیام و دۆزی سیاسی خەڵکی کوردستان.
ئەم ڕێزلینان و خەڵاتکردنە بەڵگەی ڕاستگۆیی و بێلایەنی و، ئەنجامی شەونخوونی و کاری بەردەوامتانە لە مەیدانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا.
پیرۆزە.. خوازیاری ئەوەین هەردەم لە بەرەوپێشچوون و پێشکەوتندا بن.
ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
6/ دیسێمبەری/2018
#04-12-2018#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!