هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامی شەڕی 3 ڕۆژی ڕابردووی ئاشکرا کرد کە لە چێوەی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر دژ بە چەتەکانی #داعش# بەڕێوەدەچێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لە شەڕی نەهێشتنی تێرۆردا دژ بە ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش، لە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر تێرۆریستانی داعش بە پانزێر و چەکی دۆشکە هێرشیان کردە سەر #شەڕڤان#انی ئێمە. شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لە ئەنجامدا پانزێرێک تەقێنرایەوە و زۆر تێرۆریست کوژران. هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە بنکەکانی تێرۆریستانیان دا.
20 چەتە کوژران
لە بەرەیەکی دیکە، دوای شەڕێکی سەخت لەگەڵ تێرۆریستان، شەڕڤانانی ئێمە زیاتر لە 20 تێرۆریستیان کوشت، چەکێکی دۆشکەیان تەقاندەوە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و دۆشکەیەکدا گرت. شەڕڤانان کیلۆمەترێک پێشڕەوییان کرد و 18 خاڵیان دانان.
تێرۆریستان بە چەکی قورس، پانزێر و هاوەن هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر خاڵەکانی هێزەکانمان، شەڕڤانانی ئێمە وەڵامیان دانەوە و لە ئەنجامدا ئەندامانی گرووپە هێرشکارەکە کوژران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیشیان تەقێنرانەوە. فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەییش بۆردومانی زۆر بارەگە، ئۆتۆمبێل و ناوەندی تێرۆریستانیان کرد.
شەڕڤانانی ئێمە 3 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد
لە بەرەی هەجین شەرێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی ئێمە و تێرۆریستانی داعشدا ڕوویدا. تێرۆریستان پانزێر و هەموو جۆرە چەکێکیان بەکارهێنا. لە ئەنجامی شەڕدا کە چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، هێڵەکانی پاراستنی تێرۆریستان شکێنران، زۆر تێرۆریست کوژران و شەڕڤانان 3 کیلۆ مەتر پێشڕەوییان کرد و 61 خاڵیان دانان. لێرەشدا فڕۆکەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەیەکی تێرۆریستانیان کردە ئامانجی هێرشەکەیان و هێڵەکانی پشتیوانیی تێرۆریستانیان پچڕاند.
11 تێرۆریستی دیکە کوژران
هەروەها شەڕڤانانی ئێمە وەڵامی کاروانێکی تێرۆریستانیان دایەوە کە لە 40 ئۆتۆمبێلی پانزێر و چەکی دۆشکەلەسەر پێکهاتبوو. لە ئەنجامدا 11 تێرۆریست کوژران و زۆر ئۆتۆمبێلیش تەقێنرانەوە. لە هەموو بەرەکاندا ماوە بە ماوە شەڕ ڕوودەدات.
لە هەمان کاتدا، شەڕڤانانی ئێمە دەرفەتی ڕزگارکردنی زیاتر لە هەزار سیڤیلیان ڕەخساند کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەبوون. سیڤیلەکانیان ڕزگار کرد و گواستنیانەوە بۆ ناوچە ئارامەکان و پێداویستییە سەرەکییەکانیان دەمودەست پێشکەش کردن.
ئەنجامی شەڕ
- ژمارەی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی: 115
- ژمارەی کوژراوانی تێرۆریستان: 228
- زیانەکانی تێرۆریستان: 3 بلدۆزەر، 7 دۆشکە، 2 قاعیدەی هەوان، 6 ئۆتۆمبێلی سەربازی، 7 ماتۆڕسکیل و چەکێکی ژەفڕۆکە تەقێنرانەوە. هەروەها 35 بارەگەی پاراستن، 23 بارەگەی حەوانەوەی تێرۆریستان و ناوەندێکی پەیوەندییەکان تەقێنرانەوە.[1]
#05-12-2018#