کۆمپانیای خێرەومەندی کۆمەڵایەتی
کۆمپانیا یەکی خێرەومەندی سەربەخۆی بەده ر له حزب، بە پلەی یەکەم دامەزراوه بۆ جێبەجێ کردنی چالاکیەکان (بەبێ سنوور) بۆ پشتیوانی کۆمەڵایەتی، خێزانی و لەژیاندا ماوانی جینۆسایدکراوان و قوربانیانی شەڕ لە کوردستان بۆ بەدەست هێنانی دادوه ری و باربووکرانەوه بە شێوازێک کە قەره بووی زیانەکانیان بکرێت لەگەڵ گوڕ پێدانیان بۆ بنیات نانەوەی سەر لەنوێی ژیانیان لە کۆمەڵگای شانشینی یەکگرتوو یا هەر شوێنێکی تر (وه کو کوردستان).
ئێمە چی دەکەین
کۆمپانیاکه دەیەوێت لە نموونەی ئه و چالاکیانەی خوارەوه جێبەجێ بکات کە دەبنە هۆی گەیاندنی کۆمەگ به کۆمەڵگاکه؛
ڕێکخستنی کۆبوونەوەی زانیاری بەخش و چالاکی ڕۆشنبیری لە بواری ئایین، کلتور، مێژوو و شارستانیەت
پشتیوانی ئه و تێکۆشان و پڕۆژانە دەکا کە توانا دەدات به کۆمەڵگا خۆجێیەکان له ناوچەکه بۆ زاڵ بوون بەسەر نەهێشتنی ئاسەواری خراپی ناکۆیەکانی ڕابردوو.
بۆ زانیاری و بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ ئه و دەسەڵات و دامەزراوانەی کە خۆیان تەرخان کردووه بۆ هاندان و بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری خەڵکی کورد بۆ دەرک کردن بە مافەکانیان
هەر سوودێک کە کۆمپانیاکە بەدەستی دێنێت بەکاری دێنێ تەنها بۆ بەدیهێنانی ئه و تێکۆشان و پڕۆژانەی ئایندە که کۆمەگ دەگەیەنێت بە کۆمەڵگای ناوبراو.