دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
نووسينگەی ڕزگارکردنی ئێزدييە ڕفێنراوەکان ڕایدەگەیەنێت: زیاتر لە سێ هەزار هاووڵاتی ڕفێنراوی ئێزدی لە ژێردەستی #داعش#دا ماون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئامارێکی تازەی نوسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدييە ڕفێنراوەکان: تاوەکو ئێستا 3 هەزار و 84 هاووڵاتی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا ماوون و ڕزگار نەکراون، چارەنووسیشيان ناديارە.
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە: کۆی گشتيی ژمارەی هاووڵاتيانی ئێزدی لە عێراق 550 هەزار کەسە و ژمارەی ئاوارەبووەکان 360 هەزار هاووڵاتییە.
هەر بەپێی ئامارەکە ژمارەی ئه و کەسانەی لە شەڕی داعشدا کوژران بریتیبووە لە هەزار و 293 کەس و ئه و منداڵانەشی بێ باوک بوون هەزار و 759 منداڵن و ئەوانەشی بێ دایک بوون 407 منداڵن، ژمارەی ئه و منداڵانەش کە بێ باوک و دايک بوون: 359 منداڵە، 220 منداڵیش لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا ماون کە کۆی گشتيی دەکاتە 2 هەزار و 745 منداڵ.
لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە: ژمارەی ئه و گۆڕە بەکۆمەڵانەی تائێستا هەڵدراونەتەوە، 69 گۆڕی بەکۆمەڵ بووە و سەرەڕای هەڵدانەوەی دەيان گۆڕی تاکە کەسی، ژمارەی مەزارگە و نزرگە ئاينييە تەقێنراوەکانیش لە لايەن داعشەوە بریتیبووە لە 68 مەزارگە.
ئامارەکە لە بارەی ئه و هاووڵاتیانەی کۆچیان کردوە، ئاشکرایکردوە: ژمارەی ئه و هاووڵاتيانەی کۆچيان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات 90 هەزار هاووڵاتییە.
سەبارەت بەوانەش کە ڕزگار کراون، ئاماژە بەوەکراوە: ژمارەی ڕزگاربووان بریتیبووە لە 3 هەزار و 334 کەس، له و ژمارەيەش کچانی گەورەتر لە هەژدە ساڵ هەزار و 159 کچ و ژمارەی نێرينەی ڕزگاربوون لە سەرووی 18 ساڵ 337 کەس، ژمارەی منداڵانی کچی خوار 18 ساڵ و ڕزگارکراو بریتیبوە لە 962 منداڵ، ژمارەی منداڵانی کوڕی خوار 18 ساڵ و ڕزگارکراو 876 منداڵ، بە گشتيی تائێستا 3 هەزار و 84 هاووڵاتی ئێزدی لە ئافرەت و پياو لە دەستی داعشدا ماوون و هێشتا ڕزگار نەکراون.
لە 3ی ئابی 2014دا داعش شەنگالی داگيرکرد و لە هەردوو ڕەگەز 6 هەزار و 417 هاووڵاتی کەوتنە دەست داعش، له و ژمارەيە 3 هەزار و 548 کەسيان ئافرەت بوون و 2 هەزار و 869 کەسيان پياو بوون.[1]
#10-12-2018#