دواڕۆژ، زریان محەمەد
سەرۆکی لقی #سلێمانی# یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاشکرای دەکات: لە شاری سلێمانی وەبەرهێنان کەمیکردوە بەشێوەیەک لەمساڵدا سفر بووە.
یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەران بەدواڕۆژی وت: هەرێمی کوردستان لە وەبەرهێناندا پاشەکشەی گەورەی کردوە ساڵ بەساڵ کەمدەکات، بەتایبەت ساڵانی قەیرانی دارایی و لەساڵی 2017دا کە ڕەوشی ئابوری کەمێک باشتربوو، ساڵی 2018ش باشتربووە، بەڵام وەبەرهێنان لە سلێمانیدادا سفرە، بەپێی داتاکان هەشت مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە، لە بەرامبەردا هەشت مۆڵەت هەڵوەشاوەتەوە.
ڕاشیگەیاند: چەندین وەبەرهێن و سەرمایەداری شاری سلێمانی ڕوویان لە ئێران کردوە مۆڵەتیان وەرگرتوە و پرۆژەکانیان کەوتۆتە جێبەجێکردنەوە کە کۆمپانیایەکی کوردستان لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی گەورەترین کارگەیە لەنێوان #سەقز# و بانە، وەبەرهێنێکی ترمان ناوچەیەکی گەشتیاری دروستدەکات لە بانە، هەروەها وەبەرهێنەرێکی سلێمانی لەگەڵ ئێراندا سەرقاڵی دروستکردنی ناوچەیەکی گەشتیارین لە نێوان ساوە و تاران.
وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران ئاماژەی بەوەشدا: کۆماری ئێسلامی ئێران یاسایەکی باشی وەبەرهێنانی هەیە کە هاوکاری وەبەرهێنەرانی دەرەوە دەکات کە پرۆژەکانی 100% بکات بەناوی خۆیەوە، ئەمەش وایکردووە سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی کوردستان بچنە ئێران و وەبەرهێنان بکەن.[1]
#12-12-2018#