بە ناوی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لێدوان و هەڕەشە دوژمنکارانەکەی #ئەردۆغان# لە دژی هەرێمەکانمان شەرمەزار دەکەین. ئەردۆغان لە سەرەتای ئاڵۆزیی سووریاوە هەوڵ دەدات بەشێکی خاکی سوریا داببڕێت و بیخاتە سەر خاکی تورکیا، بەم شێوەیە دەیەوێت سنووری میساقی میللی بگەڕێنێتەوە. ئامانجی ئەردۆغان تەنیا باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نییە، بەڵکو ئامانجەکەی یەکێتیی خاکی سوریایە.
لە کاتێکدا کە #داعش# دوایین هەناسەی خۆی لە دێرەزۆر دەدات، ئەردۆغان هەوڵ دەدات لە ڕێی هەڕەشەکانییەوە سوریا داگیر بکات، بۆ ئەوەی گوشار لەسەر داعش کەم بکاتەوە و تەمەنی درێژ بکاتەوە، لە کاتێکدا ئامانجی دەوڵەتی تورک گورز لێدانە لە یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیی سوریا و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی سوریا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چونکه بە مەترسیی لەسەر خۆی و بەرژەوەندییەکانی دەبینێت.
هەروەها ئەم لێدوانە دوژمنکارانەیە ئه و دەستکەوتانەش بە ئامانج دەگرێت کە دەوڵەتە ئەندامەکان لە هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەدەستیان هێناوە، لە هەمان کاتدا، دۆخی ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی فورات بە ئامانج دەگرێت کە گەلەکەمان لە سوریا لە سایەیدا دەژی، چونکە سیستمی تورکیا لە دۆخی ئەمنیی ناڕازییە.
ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بانگ لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، بەتایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانەتیی نێودەوڵيتیی دژ بە داعش دەکەین کە لە دژی پیلانە دوژمنکارانەکانی ئەردۆغان هەڵوێستیان هەبێت، چونکە یاسای نێودەوڵەتیی پێشێل دەکات، داگیرکردن خۆی لەخۆیدا پێشێلکردنی پەیمانە نێودەوڵەتییەکانە. ئێمە بانگ لە دەوڵەتانی ئەندامی ناتۆ دەکەین کە لە دژی سیاسەتەکانی ئەردۆغان بوەستنەوە، چونکە ئه و سیاسەتانە بە گوێرەی ڕەگەزەکانی ناتۆ نین، چونکە ئەردۆغان هەرێمێک دەکاتە ئامانج کە هیچ مەترسییەکی نییە لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەی.
لە هەمان کاتدا، بانگەوازیی لە حکومەتی سووریاش دەکەین کە هەڵوێستێکی فەرمیی لە دژی ئەم هەڕەشانە پیشان بدات، چونکە ئەردۆغان دەیەوێت بەشێک لە خاکی سوریا داگیر بکات، ئەمەش بە واتای پێشێلکردنی سەروەریی سوریایە.
هەروەها بانگ لە هێزە دیموکراتییەکانی هەرێمەکە و جیهان دەکەین، کە بە ئیرادەی گەلانی هەرێمەکە دژی ئه و هەڕەشانە بوەستنەوە و لەگەڵ ئێمە دژی ئەردۆغانی هاوکاری داعش بوەستنەوە. لە هەمان کاتدا لە دژی شەڕی قڕکردن کە ئەردۆغان دژی ئێمە ڕایگەیاندووە بوەستنەوە.
ئێمە وەک خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەفەر بەریی (هەڵمەتی سەرتاسەریی) ڕادەگەیەنین، بانگ لە هەموو خەڵکی بەشەرەفی سوریا دەکەین، کە یەکدەستانە دژی سیاسەتە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بوەستنەوە، ئەمڕۆ ئه و ڕۆژەیە کە هەموو هێزی خۆمان بۆ پاراستنی خاک و گەلی خۆمان بەکاربێنین. پێویستە ئێمە هەموو شتێک بکەین کە یەکێتیی خاکی خۆمان و برایەتیی گەلان بپارێزین.[1]
ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
#12-12-2018#