دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
سەرۆک فراکسیۆنێک ڕایدەگەیەنێت: هەرچەندە داهاتی هەرێم بەرزدەبێتەوە، بەڵام 300 ملیۆن دۆلاری مانگانە دیارنییە و کەس نازانێت چێ لێبەسەردێت و دەڵێت: ڕێگە بە دیوانی چاودێری دارایی هەرێم نادرێت وردبینی لە دیارنەمانی پارەکە بکات.
پێنجشەممەی ڕابردوو 14ی کانوونی یەکەم کۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژکاری، چوارەم ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی کەرتی وزەی هەرێم لەبواری ڕێژەی دەرهێنان و هەناردەکردن و داهاتی نەوت لە 1ی نیسانی
2018 تاوەکو 30ی حوزەیرانی
2018 بڵاوکردەوە، کە بەپێی ڕاپۆرتەکە داهاتی هەرێم لە ماوەی سێ مانگدا زیاتر لە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە.
شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی پێشووی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە خولی پێنجەم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: هێنانی کۆمپانیای دیلۆیت بۆ پەردەپۆشکردنی کەموکورتییەکانی کەرتی نەوت بووە لەهەرێمی کوردستان، چونکە مانگانە داهاتی هەرێم بەردەوام بەرزدەبێتەوە، کەچی مانگانە 300 ملیۆن دۆلار له و داهاتە دیارنییه و نازانرێت چی لێدەکرێت؟
وتیشی: بەبیانووی ئەوەی دیوانی چاودێری دارایی ناتوانێت کاری زانستی بۆ وردبینی نەوت بکات، ڕێگەی پێنادرێت وردبینی لەسەر داهاتی نەوت و دیارنەمانی ئه و پارەیە بکات.
شێرکۆ جەوت، ئاماژەی بەوەشکرد: حکومەتی هەرێم سێ بەیاننامەی دارایی ساڵانی
2015 و
2016 و 2017ی بۆ پەرلەمان ناردووە، بەڵام کۆی داهاتی تێدانییە، بەڵکو تەنیا ئاماژە به و پارەیە کراوە کە دەدرێت بە
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی بۆ مووچە کە بڕەکەی 378 ملیار دینارە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016ەوە، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای دیلۆیتی بریتانی کردووە بۆ وردبینکردنی لە کەرتی نەوت و گازی هەرێم و تائێستا کۆمپانیاکە چوار ڕاپۆرتی بڵاوکردۆتەوە.
پێداچونەوە: شیروان شەریف
[1]
16-12-201816-12-2018