شێڵم تەنکتر عەزابی کەمتر
شێڵم سەوزەيەکی زستانەيە مرۆڤ لە کوردستان لەسەردەمانێکی زووە وە دەيچێنێت و گەڵاکەيی و سەڵکەکەی بۆ جۆراوجۆری خواردنەوە و خواردن بەکاردێنێت وەک(تەڕەساز و شێڵم به دۆشاو)، لەکاتی چاندندا ئەگەر تۆوەکەی تەنک بوەشێنرێت واتا(بۆڕ و پڕ) تۆو نەدرێت ئەوا کەشين بوو(ڕوا) پێويست بە تەنککردنی ناکات و سەڵکی هەر بنەشێڵم-ێکيش زۆر گەورە دەبێت، بۆيە وتراوە شێڵم تەنکتر عەزابی کەمتر واتە هەرشتێک پێشتر خەمی لێ بخۆيت و بيری لێ بکەيتەوە کەهاتە بەرهەم هەم باشتر هەم بێ کێشەتر دەبێت.