بەدوای بڵاوبونەی هەواڵی هەڵاتنی چەند زیندانیەک لەیەکێک لە گرتوخانەکانی سنوری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی لە ڕۆژی چوارشەممە 12-12-2018 و پاشان دەستپێکردنی هەڵمەتیکی گەڕان وپشکنین لەلایەن هیزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە بەئامانجی دەستگیرکردنەوەیان لە چەند گوند شارۆچکەیکی دەوروبەری سلێمانی، جۆرێک لە دڵەراوکێ و نیگەرانی لەنێو خەڵکی ئەم ناوچانە بڵاوبۆتەوە. بەرپرسانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان، لە کاتێکدا هێزێکی زۆریان لەو ناوچانەی نزیک شارەدێی بازیان بڵاوە پێکردوە و جەماوەری خستۆتە باری نیگەرانی و نائاساییەوە، بەڵام لەمبارەیەوە هیچ جۆرە لێدوانێک نادەن و هیج جۆرە زانیارییەک بۆ ڕای گشتی ناخەنە ڕوو. بەگوێرەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبونەتەوە، ئەم هەڵاتوانە کەسانی سەر بەرێکخراوی تیرۆریستی
داعشداعشن.
ئێمە لەکۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، داواکارین لە بەرپرسانی ئەمنی و پۆلیس لە پارێزگای سلێمانی کە زانیاری پێویست سەبارەت بە هەڵاتوەکان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا بکەن، تا لە ترس و دڵەراوکێدا نەمێننەوە و پارێزراو بن لە مەترسیەک کە ڕەنگە ڕوبەڕویان بێتەوە!
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
16-12-201816-12-2018