بەهۆی خراپبوونی بەنداوەکە، ئاستی ئاوی چەمی دیجلە 6 مەتر بەرز بووەتەوە، بەشێک لە باخچەکانی حەوسەل لە #ئامەد# کە لە لایەن یونسکۆ-وە خراونەتە نێو لیستی میراتیی کولتووریی جیهان ژێر ئاو کەوتوون، بەتایبەتیش زەوییە کشتوکاڵییەکان. تەنانەت لە چەند شوێنێک ئاوی چەمەکە نزیک بووەتەوە لە ماڵی هاوڵاتییان.
ژینگەپارێز گونەر یانلچ دەربارەی ئەم بابەتە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئه و پڕۆژانەی لەسەر چەمی دیجلە کراون بوونەتە هۆی ئەوەی ئەنجامێکی وەهای لێبکەوێتەوە.
یانلچ ڕوو لە حکوومەت گوتی: (ئەگەر بڵێن ئێمە زاڵین بەسەر سرووشتدا و بڵێن لە هەموو شوێنێک بەنداو دروست دەکەین، بێگومان دۆخێکی وەها دێتە پێشەوە.)
(چەمی دیجلە 2 هەزار ساڵە هەیە، بەڵام قەت وەک ئێستای لێ نەهاتووە. ئەگەر دەست لە ڕێڕەوی ئاو وەرنەدرێت، بەشێوەیەکی هاوسەنگ دەڕوات. بەڵام ئەگەر بەنداوی لەسەر دروست بکەن، ئەم هاوسەنگییە نامێنێت. ئێمە پارچەیەکین لە سرووشت، باڵادەست نین بەسەریدا. پێویستە بەشێوەیەکی هاوئاهەنگ لەگەڵ سرووشت بژین. ئەگەر بڵێین، [بەکارهێنانی هەموو سرووشت مافی ئێمەیە]، ئەوە هەڵەیە.)
ئه و ژینگەپارێزە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەوەی ئاسوودەمان دەکات ئەوەیە کە تا ئێستا هیچ کەس زیانی پێنەگەیشتووە، بەڵام دۆخی بەنداوەکانی دیکە دەمانخانتە ترس و گومانەوە. نازانین بەنداوەکانی دیکە چەندە بێ کێشەن، لەوانەیە ئەوانیش مەترسی دروست بکەن.
گونەر یانلچ لە درێژەی لێدوانەکەیدا گوتی، باخچەکانی حەوسەل زیانێکی گەورەیان پێگەیشتووە، هەروەها لە لای ناوچەکانی بسمیل، ئێلح و جزیر دیارە کە زیانی مادی لێکەوتووەتەوە. دەگوترێت کە قووڵایی ئاوی چەمی دیجلە ئێستا لە 4 تا 6 مەتردایە.[1]
#18-12-2018#