گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #پیرمام# (سەڵاحەدین) لە شارۆچکەی #شەقڵاوە#ی پارێزگای #هەولێر#، #باشووری کوردستان#.[1]
بەر لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوندێکی شارۆچکەی کۆیە بووە بەڵام ئاغادێ بووە و ئاغاکانی خۆشناوەتی نیشتەجێی شەقڵاوە بوون بۆیە گواستویانەتەوە سەر شارەدێی پیرمام و شارۆچکەی شەقڵاوە تاوەکوو لە ڕووی کاروباری یاسایی و کشتیارییەوە دەستیان بەسەر ڕابگات، خزمانی هۆزی (بڵباس و خۆشناو) خاوەندارێتی دەکەن.
لە و سنوورە دوو گوند هەیە دەربەندی گۆمەسپان کە کەوتووەتە نێو گەلی و دەربەندێکەوە لەبەری ڕۆژهەڵاتی چیای کێشکە و لەبەری ڕۆژاوای چیای سارتکە و قێرژە و دواتر چیای #سەری ڕەش#ە، لەگۆتەی کوردەواریدا پەندی تاقیکراوەی لەسەرە و وتراوە (#ئەگەر نەگەیشتییە کوێستانێ، هەڕوە دەربەندی گۆمەسپانێ#) ئاووهەوایەکی کوێستانی هەیە و لەچلەی هاوینێ پلەکانی گەرما بەتێکڕای 32پلەن و خاکێکی بەپیتیشی هەیە بەتایبەت بۆ بێستانی (گندۆرە و ترۆزی) و مێرگ و پاوانی باشیشی هەیە بۆ مەڕداری خاوەن مێگەلەکانیان دەڵێن هەندێک جار بە س بە بۆنکردنی مەڕەکانمان تێردەخۆین.
گوندەکەی تر کەوتووەتە پێدەشتەکەوە بەلای (#کانی کەوان#)ەوە پێی دەوترێت (#گۆمەسپان#).