هەشت بێ لەمشت بێ نەک نۆ بێت لەدەشت بێ
هەشت ونۆ ژمارەن، هەشت دانەیەک لە نۆ کەمترە، کاتێک کەسێک هەردوو بژاردەی هەبێت و بە هەشت ڕازی بێت هونەری خۆی هەیە، دەبێت بۆ نۆی هەڵنەبژاردبێت خۆ نۆ دانەیەک زیاترە؟ ئەمە مەبەست و درکەی ئەم ئیدیۆمە دەسەڵمێنێ بابێیین بزانین (مشت) واتای چی؟ مشت واتا ناو لەپی دەست و (دەشت)یش واتە سارا و کێو وکەژ و دەرەوە ئینجا ئەگەر (8) لەناو لەپی دەست بێت و (9)لە دەشت و سەحرا و دەر بێت هەموومان هەشت لەمشت هەڵدەگرین و نۆ بۆ دەرەوە جێ دەهێلێن، ئەمە لە هەموو سەردەمێک بەکاردێت بۆ ئەو شتانەی کە لەهەنوکەدا دەست کەوتنیان زەحمەت بێت لەپاڵ ئەمەشەوە کورد وتویەتی (ئامادەیش بەقەرز مەدە) کەواتە ئەم ئیدیۆمە بەکاردێت بۆ بیرکردنەوەی ورد و بەئاوەز مرۆڤ دەبێت ئەوەی بەردەستە بەکەمی نەزانێت و ئەوەی بەردەست نییە هەزاریش بێت هەر نییە بۆیە وتراوە (هەشت بێ لەمشت بێ نەک نۆ بێت لەدەشت بێت).