لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆردیناسیونی جڤاکی ئێزدی بۆ مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبری #شەنگال#، پێشخستنی خەباتی ڕێکخستنی، سیاسی- دیپلۆماسی و ئابووری بڕیاری گرنگ درا و هێرشەکانی سەر شەنگال بە توندی شەرمەزارکرا.
کۆردیناسیونی جڤاکی ئێزدی ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند، لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆبوونەوەکە بە بەشداری 100 کەس لە ئەندامانی ڕێکخراو و دامەزراوەی ئێزدیەکانی ئەوروپا، شەنگال و ڕۆژئاوا لە ڕۆژانی 16 بۆ 18 ئەم مانگە لە شەنگال بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.
هەروەها هەڵسوکەوتی کاربەدەستانی باشوری کوردستان لە فڕۆکەخانەی #سلێمانی# بەرامبەر بە ئەندامانی میوانی کۆبوونەوەکە، کە لە ئەرمەنستان و ڕوسیا-وە هاتبوون شەرمەزارکرا.
کۆبوونەوەکە بە دروشمی بە ڕۆحی مام #زەکی شەنگالی#، تێکۆشان بەرزبکەن، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال مسۆگەر بکەن دەستی پێکردووە.
ئەو بابەتانە گفتۆگویان لەسەر کراوە بریتیبوون لە:
لە کۆبوونەوەکە ڕێز لە تێکۆشانەکانی مام زەکی شەنگالی بۆ یەکڕێزی جڤاکی ئێزدی گیراوە و لەگەڵ شەهیدانی فەرمانی 73یەمین و شەهیدانی ئەو تێکۆشانە بەبیر هێنراونەتەوە.
کۆبوونەوەکە دۆخی ئێستای سیاسی و ئاسایشی نرخاندووە و کێشەکانی ڕێکخستنی و سیاسی گفتۆگویان لەسەر کراوە و بڕیاری بەهێز دراوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە توندی شەرمەزار کرا و ڕەخنە لە بێدەنگی و بێ هەڵوێستی عێراق گیرا و داوا کرا لەبەرامبەر ئەو هێرشانە عێراق بێدەنگ نەمینێت.
کۆبوونەوەکە کردەوەکانی بەرامبەر ئێزدیەکانی #عەفرین# بە بەردەوامی فەرمانەکەی شەنگال بینیوە و داوی لە ئێزدیکان کردووە لە بەرامبەر ئەو کردەوانە خاوەن هەڵوێست و ئیرادە بن.
ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەی کۆردیناسیونی جڤاکی ئێزدی دراون بریتین لە:
بۆ پرسی ئێزدیان لە هەموو مەیدانەکان بە تایبەت لە شەنگال یەکێتی و یەکڕێزی ئێزدیەکان بە بنەما بگیرێت.
لە هەموو شوێنیکی وڵات و دەرەوەی وڵات، هەموو بەشێکی جڤاکی ئێزدی خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و بەپێ پێویست ڕێخستنی خۆیان پێشبخەن.
لە هەموو مەیدانەکان، کە جڤاکی ئێزدی خۆی بە ڕێکخستن کردووە، کۆردیناسیونێکی هاوبەش لە 23 کەس دروست بکەن بۆ ئەوەی هەموو بەشەکان بگەینە بڕیار و دەرەنجامێکی هاوبەش.
ئێزدیەکان لە هەر وڵاتێک دەژین، بۆ مافەکانیان تێکۆشانی یاسایی بەپی بارودۆخی ئەو وڵاتە بەڕێوە ببەن.
ئەو کەسانەی بەهۆی فەرمانەکە کۆچبەر بوونە و لە کامپەکان وەکو دیلی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و لەبەرامبەر داواکاری ئازادی تێکۆشانەکانی جڤاکی شەنگال، هەوڵدەدرێت بەکاریان بینن، بانگەوازییان لێدەکەین، کە لەبەرامبەر یاریەکان هۆشیاربن، کار بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە بەتایبەت ئەوانەی لە کامپەکانی باشور و کامپی ئافات-ی تورکیا-ن بکرێت و بۆ ئەو کارە کۆمیتەیەک دامەزرێت.
هێزەکانی پاراستنی جڤاکی ئێزدی یەبەشە و یەژەشە وەک هێزی هەموو ئێزدیەکان ببیندرێن، خاوەنداری و گەورەکردنیان بە ئەساس بگیرێت، هاوکات خۆیان بۆ پاراستنی هەموو ئێزدیەکان بەرپرسیار ببینن.
لە هەموو ئەو وڵاتانەی ئێزدیان لێدەژین، کۆمیتەی دیپلۆماسی دروست بکرێت، بە تایبەت لە ئەوروپا بۆ پرسی ئێزدیەکان و خۆبەڕێوەبەری شەنگال کار و خەبات و لۆبی بەڕێوە بچێت.
دیپلۆماسی و سیاسەت لەسەر ئەساسی مسۆگەرکردنی پێگەی شەنگال بەڕێوە بچێت، لەسەر ئەو بنەمایە بۆ خۆسەری واتا (پارێزگای ناناوەندی) خەباتی نێونەتەوەیی و ناوچەیی بەڕێوەببرێت.
دیپلۆماسی و سیاسەتێک، کە تەنیا لەسەر بنەمای ستەم و بە هیوای هەندێک کەس بێت سەرکۆنە دەکرێت، ئەو ڕاستییە کە سیاسەت لەسەر ڕێکخستن و هێزی خۆی بەڕێوەدەبرێت بە بنەما دەگیرێت.
لە بواری ئابوری شەنگال، خۆسەری ئابوری بە بنەما بگیرێت، لەسەر ئەو بنەمایە کۆمیتەی ئابوری لە هەموو لایەکەوە بەهێز بکرێت و پرۆژەی ئابوری بەپێ ڕاستیەکانی شەنگال پێشبخرێت.
کۆمیتەیەکی مافناسی ئێزدیان بەتایبەت بۆ عەفرین و شەنگال دامەزرێت.[1]
#21-12-2018#