نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعیراق (یونامی)
ئازیزم یان کوبیس
نامەکەتم بەدەست گەیشت، بەڵام جێگەی داخ و ئەستەمە نامەی ماڵئاوایی بۆ کەسایەتییەکی لێوەشاوەی وەک بەڕێزتان بنوسم.. بەدڵنیایەوە جەنابتان ڕۆڵێکی کاریگەرو بەرچاوتان بینی له و دۆخە هەستیارەی کە عیراق و هەرێمی کوردستان پێیدا گوزەریکردو، ئه و ڕۆڵە کاریگەرەی بەڕێزیشتان بینیتان لەچارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەم کارە ناوازانەی بەڕێزتان لەیادگەماندا دەمێنێتەوه و زۆر زۆر سوپاس.
دڵنیاین کە جێگرەوەکەتان بەهەمان ڕێچکەی بەڕێزتان هەنگاو دەنێت و ئێمەش پشتیوانی هاوکاری دەبین لەئەرکەکانیدا و بەردەوامیش دەبین له و پشتیوانیکردنەی هەر کاتێک پێویست بوو.
کارکردنم لەگەڵ بەڕێزتان جێگەی شانازیم بوو، دەمەوێت ئەمە بکەمە دەرفەتێک بۆ ئەوەی هیوای سەرکەوتن لەکاری نوێ و ژیانی نوێت بەئاواتبخوازم.
دڵسۆزتان
مەلا بەختیارمەلا بەختیار
لێپرسراوی دەستەی کارگێری
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
23-12-201823-12-2018
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!