ئیشی وەختی پاشای سەر تەختی
کارێک پێویست بێت بکرێت هەر دەبێت ئەنجامی بدەیت کاتێک کارەکە خۆت خاوەندارێتی بکەیت یان لە ئەستۆت بێت، ئینجا ئەگەر کاتی بۆ تەرخان بکرێت و هەوڵی جێبەجێکردنی بدرێت لە ئان و ساتی خۆیدا واتا (وەختی) ئەوا کوردیش لە ئیدیۆمێکیتردا بۆ هەمان مەبەست وتویەتی (کاری ئەمڕۆ مەخەرە سبەینێ) ئەوەی پێت سپێردراوە جێبەجێی بکەیت هەست بەئاسوودەیی دەکەیت و هەندێکیش بەخۆت دەنازیت شێوە پاشایەک خۆت دێتە بەرچاو و لەتەخت و شوێنی خۆتەوە هەست بەخۆشی جێبەجێکردنی کار دەکەیت کە خۆشیەکەی تەواو دڵخۆشی دەهێنێت و داوەمووەکانی دەموچاو و پرچ پێی دەشنێنەوە، بەپێچەوانەشەوە کارێکت پێ بسپێردرێت و یان کارێکی خۆت کە جێبەجێت نەکرد هەست بەنائارامی و تەمبەڵی و تەوەزەڵی دەکەیت هەر لەبەر ئەمانەیە کورد بە دەربڕینەوە وتویەتی (ئیشی وەختی، پاشای سەرتەختی).