بسم الله الرحمن الرحیم
لَّا يَنْهَاکُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوکُمْ فِي الدِّينِ ۆلَمْ يُخْرِجُوکُم مِّن دِيَارِکُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ ۆتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ
بسم الله الرحمن الرحیم
بەیاننامەی
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان
لەبارەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەرعیسا سەلامی خوای لەسەر
لەکاتێکدا کە زۆربەی وڵاتانی جیهان یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا - سەلامی خوای لەسەر- دەکەنەوەو، جیهانیش بەگشتیی لەخۆ ئامادەکردنن بۆ پێشوازیی لەهاتنی ساڵێکی نوێی زاینیی، وەک هەمیشە ساڵانە لێرەو لەوێ چەند دەنگێکی ناساز بەرز دەبنەوە، لەبری باسی پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لەپەیڕەوکارانی ئاینیی مەسیح و قەبوڵکردنی بەرامبەر، دەست دەکەن بەهێرشکردنە سەر بۆنەی هاوڵاتییانی مەسیحی بەچەندین دەستەواژەو وشەی بریندارکار کە پێش هەر شتێک پێچەوانەی ڕۆح و ناوەڕۆکی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە.
دواترینی ئەو دەنگە ناسازانە، قسەکانی مەهدی ئەلسومەیدەعی بەناو موفتی وڵاتی عێڕاق بوو، کە لە لێکدانەوەیەکی فەتوا ئاسادا لێدوانێکی دژ بەخۆشیی دەربڕین بەیادی لەدایکبوونی عیسای پێغەمبەر – سەلامی خوای لەسەر و دژ بەئاهەنگەکانی سەری ساڵی زاینیی دا، کە لەهەمانکاتیشدا قسەکانی دژ بە بنەماکانی عەقڵ و لێبوردەیی ئایینی بوون.
ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، لەڕووانگەی باوەڕی پتەومان بە ئازادییە ئاینییەکان و بە بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینداران و پارێزگاریکردن لەئاسایشی کۆمەڵایەتیی و پاراستنی مافی پێکهاتە ئیتنی و ئایینییەکانەوەو بە پشتبەستن بە ئەزموونی دێرین و زەمانی سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینەکان لەکوردستان و ئەو یاساو ڕێنماییانەی لەمبارەیەوە کاریان پێدەکەین، بەتوندی دژی لێدوانەکانی ناوبراوین، ئەم جۆرە بۆچوونە هەڵانە بەتەواوەتی وەک بۆچوونی گروپی دڕندەی
داعشداعشە، بۆیە داواش دەکەین ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی چیدی ئەم جۆرە کەسانەو ئەم جۆرە فەتوا نازانستییانە شیرازەی کۆمەڵگە لەبەریەک هەڵنەوەشێنن و بۆنەو یادەکانی هەر پێکهاتەیەک لەدەربڕینی خۆشییەوە نەگۆڕن بۆ نانەوەی شەڕی تائیفی و فەوزای ئایینی.
هەر لەمبارەیەشەوە دەستخۆشیی لەو دامودەزگاو دەستە فەرمییە ئایینییانەی عێڕاق دەکەین کە خێرا هاتنە سەرخەت و بەرائەتی خۆیان پێشاندا لەوتەکانی ناوبراو ڕوونیانکردەوە کە وتەکانی ناوبراو تەنها گوزارشت لەتاکی خۆی دەکات، نەک پێکهاتە ئایینی و مەزهەبییەکەی.
خوای گەورە ساڵی نوێ بکاتە ساڵی زیاتری خێرو خۆشیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتیی.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان
هەولێرهەولێر 29-12-201829-12-2018