ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.
میللەتەکەمان بەتایبەتی و، گەلانی عیراق بەگشتی، ساڵێکی پڕ جەورو جەفاو نەهامەتییان لەگەڵ کێشەو ئاریشە سیاسی و ئابوری و قەیرانە جیاکاندا بەڕێکرد.
ئومێدەوارو داواکارم ساڵی نوێ، ساڵی تێپەڕاندنی منە من و تەواوی کێشەو ئاریشە بۆماوەییە تائیفی و مەزهەبییەکان بێت و، بەیەکەوەو یەکڕیز، کار لەسەر هێنانەوە ئارای متمانەو گێڕانەوەی دەستکەوتەکان و دەستەبەری تەواوی مافە وەدینەهاتووە کوردستانیەکانمان بکەین.
کێشەی کوردو عیراقییەکان لەعیراقدا، لەبەر کورد بوون و لەغیابی ئازادی و دیموکراسییە، خاکێکمان هەیە بەپیت و بەرەکەت، میللەتەکەمان لەتوانایدا هەیە باشتر بهێنێتە دی، لایەق بەوەیە شایستەتر بژیت، کورد لەبەغدا دەبێ دەست لەبەحزبی کردنی کەیسەکەی هەڵگرێت، پێکهاتە مرۆییە جیاکانی تری عیراق، دەبێ هەوڵەکانیان لەپێناو هاونیشتمان سالاری دا چڕ بکەنەوەو، مرۆ ئامانجی بکەنە دروشم و تەوەری بنەڕەتی، سەردەمی سەپاندن بەسەرچووەو، بەیەکەوە کار کردن و بەیەکەوە ژیان، بەزۆر ناسەپێندرێت.
بەم بۆنەیەوە بۆ هاو حزبی و هاو نەتەوەیی و نیشتمانیان دوپاتی دەکەمەوە، وەک هەمیشە دڵسۆزی ئەم قەناعەتە سەوزەمان دەبم و، درێخی ناکەم لەبەجێگەیاندنی ئەرکی نوێنەرایەتی کردندا.
سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدە سەر بڵندەکانمان و قوربانیان دادەنەوێنم، وەک هەمیشە شانازی بەپێشمەرگەو هێزە ئاسایش پارێزو دژە تیرۆرو پۆلیس و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندابووانی سەنگەرو پێشمەرگە دێرینە پۆڵایینەکانمانەوە دەکەم.
خۆم بەپاڵپشتی بەدیهێنەری خەون و خواست و خولیای گەنجان و خوێندکاران و مامۆستایان و هونەرمەندان و سەندیکاکان و ڕێکخراوەکان دەزانم، هاوپیشە ئەزیزەکانم لەوەرزشکاران بەردەوام لەیادو دڵدان. لەهەر پلەو پۆستێکدابین، ئێمە خوێندکاری ڕێبازە زیندووەکەی ”#مام جەلال#”ین، تاخەونەکانی بەدی نەهێنین، ناوەستین.
هەر بژین
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
ئارەزوو مەحمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
#29-12-2018#