کلکی لەسەی کەمترە
ئاژەڵی سەگ جارێک به ئەمەکداری و جارێک بەزۆرزان و کڵاوچی و فێڵباز ناوی هاتووە، لەم ئيديۆمەی ئەمجارەش بەفێڵزان هاتۆتەوە بەرباس، ئەم ئيديۆم و دەربڕە بەکاردێت بۆ مرۆڤێک کە زۆرزان و زۆر لەبار بێت و کەم کەس لێی بباتەوە دەوترێت فڵانەکەس تەنها(کلکی لەسەی کەمترە) دەنا کتومت سەگە و لەويش زياتر دەزانێت بۆ پێ قولە(پاشەقولە) و حەوت بەڕک(گيرفان).