بە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی سووریا منبج ساڵی
2012 کەوتە دەستی سوپای ئازادی سووریا. دواترلە ساڵی
2014 لەلایەن چەتەکانی
داعشداعشەوە داگیرکرا.
لە ساڵی
2016 شاری منبج لەلایەن ئەنجوومەنی سەربازی منبج و
شەڕڤانشەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و
یەپەژەیەپەژە ڕزگارکرا.
لە 20ی نیسانی
2016 بەڕێوەبەری منبج لە شاری سەرین-ی کۆبانی دەستنیشانکران. ژمارەی ئەندامانی مەجلیسەکە 43 کەس بوون. دوای ڕزگارکردنی شارەکە بووە 132 کەس.
لە ساڵی
2017 مەجلیسی بەڕێوەبەری شارەی منبج لە 132 کەس هەڵبژێردران کە لە یەک ئەرمەنی، یەک چەرکەس، 11 تورکەمان، 40 کورد و 71 عەرەب پێک هات.
شاری منبج دەکەوێتە دووری 90 کم باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب و 40 کم لە دووری باشووری جرابلس، 65کم ڕۆژاوای
کۆبانیکۆبانی و لە ڕۆژهەڵاتیش 45 کیلومتری ڕۆژهەڵاتی باب.
شاری منبج تا ئێستا 7 جارلەلایەن دەسەڵاتەکانی ئاشووری، عەرەب، ڕۆم و عوسمانی داگیرکراوە و دەوڵەتی تورکیا بەنیازە جارێکی ترداگیرکاری خۆی دووپات بکاتەوە.
[1]
لە مانگی 12ی
2024 پاش کەوتنی ڕژێمی
بەشار ئەسەدبەشار ئەسەد، منبج جارێکی دیکە کەوتەوە دەست چەتەکانی تورک. بەڵام پاش چەند ڕۆژێک شەڕڤانانی ڕۆژاوا هێرشیان بۆی کردەوە و لەژێر دەستی چەتەکان ڕزگاریان کردەوە.