$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی مەنسوور فەرەجزادە، تەمەن 29 ساڵ، کوڕی ڕەجەب، لە لایەن دادگای شاری قووچانەوە، بە پێنج مانگ زیندان مەحکووم کراوە. ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران بۆ ئەم هاووڵاتییە کوردە دەرچووە.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە نزیک گوندێکی کوردنشینی ڕۆژئاوای #کەرکووک# چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردەسەر هێزە سەربازیەکانی عێراق و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182379/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەرکووک، شانۆیەک ئازارەکانی ژنان دەخاتەڕوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەرکووک، شانۆیەک ئازارەکانی ژنان دەخاتەڕوو=KTML_ImageCaption_End=
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی #کۆیە#-ی سەربە پارێزگای #هەولێر#، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە شۆفێران گرد بونەوەیەکیان دژی ئەو بڕارەکەی #وەزارەتی ناوخۆ# کە کاری شۆفیریی تەکسی بۆ گشت ئەفسەر و کارمەندانی میلاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کارمەندانی میلاکی سەربازی لە #وەزارەتی پێشمەرگە# و گشت هێزە چەکدارەکان و کارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم قەدەغەکرد، ئەنجامدا.[2]
- ئەمڕۆ لە #شەنگال# بە مەراسیمێکی جەماوەریی پێشوازیی لەو 12 ژن و منداڵە کرا، کە لەلایەن #شەڕڤان#انی قەسەدەوە لە هەنگاوی گەردەلولی جزیرە لە دێرەزۆر ڕزگارکرابوون لە دەستی چەتەکانی داعش. ناوی ئەو ژن و منداڵانەی ئازادکراون: وەها عەباس خەڵەف تەمەن 15 ساڵ، گوندی تل عەزێر، نادین فەرمان ساڵح تەمەن 18 ساڵ، گوندی سولاخ، سەبحا حەسەن کمۆ تەمەن 30 ساڵ، ناوچەی سنونێ، کە دایکی پێنج منداڵە بە ناوەکانی، فەرهاد حەربی، فەدی، لێندا، لێزا، سەلاح، ڕانیە جەلال خودێدا تەمەن 12 ساڵ، گوندی زارۆڤا، مەقبولە خدر تەمەن 33 ساڵ، گوندی تلقەسەب، بەهار بادەل لە گوندی زارۆڤا و بەسێ حەمەد تەمیر تەمەن 30 ساڵ، گوندی تلبەنات.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182379/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەنگۆی تێکچوونی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەنگۆی تێکچوونی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بڵاوکرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە هۆڵی مستەفا زەڵمی، لە شاری #هەڵەبجە#، پانیًڵی ڕۆڵی کورد و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا، دەستیپێکرد، کە لەلایەن #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان#- کەنەکە، وە ڕێکخرابوو. ئامانجی پانێلًەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ڕەوشی هەرچوار پارچەی کوردستان و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ڕێگە چارەی دیموکراتیانە بۆ گرفتەکانی ڕۆژهەڵاَتی ناوڕاست.[2]
- پارێزگاری کاتی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتین لەسەر ڕادەستکردنەوەی عەرەبە دەستگیرکراوەکان کە بەبێ تاوان دەستگیرکراون. بەرپرسێکی یەکێتیش بێئاگایی خۆی لەو پرۆسەیە دەردەبرێت.[1]
- دەنگۆی تێکچوونی تەندروستیی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# لەلایەن چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام هەر ئەمڕۆ وێنەیەکی ناوبراو لە شارۆچکەی #دوکان# لەگەڵ #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#ی خوشکی بڵاوکرایەوە.[5]
- کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێکی تەم بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه و مەودای بینین کەمتر دەبێتەوە بۆ 500 مەتر.[1]
- شانۆگەریی لە چوارەوە بۆ گڵپەی ئەبەدی لە شاری کەرکووک نمایش کرا، شانۆکە باسی لە ئازارەکانی ژنانی کوردستان کرد و پێشکەش بە ڕۆحی #سێوان قادر# کرا.[2]
- لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو پێشمەرگە لەسنوری شارۆچکەی #خورماتوو# گیانیانلەدەستدا. ئەوانیش هەریەک لە فەرهاد شوکر و سەرکەوت ڕەحیم لە فەوجی 2ی لیوای 144ی هێزەکانی پێشگەرگەبوون.[4]