$باکووری کوردستان$
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دادگای باڵای تورکیا دۆسیەی لە دژی سێ پارتی کوردی باکووری کوردستان کردووەتەوە کە پاشگری کوردستانیان هەیە. سەرۆکایەتی داواکاری گشتی تورکیا، داوا دەکات چالاکی ئەو سێ پارتە لە باکووری کوردستان و تورکیا قەدەخەبکرێت. بەڵام بەرپرسانی پارتە کوردستانییەکان ئامادە نین پاشگری کوردستان لەناوی پارتەکانیان بسڕنەوە و دەڵێن، ئەگەر حیزبەکانیان داشبخرێن ئامادە نین وشەی کوردستان لەسەر ناوی پارتەکانیان لابدەن. دۆسیەکە لە دژی هەر یەک لە: #پارتی دیموکراتی کوردستان# - تورکیا، پارتی ئازادی کوردستان و پارتی سۆسیالیستی کوردستان کراوەتەوە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنە هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری #سنە# بە ناوی لەیلا (نازەنین) حوسێن پەناهی لە لایەن مێردەکەیەوە لە پارکی منداڵی ئەو شارە، کوژرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ سێیەمین فێستیڤاڵی خلیسکانەی سەر بەفر لە چیای کۆڕەکی گەشتیاری شارۆچکەی #ڕواندز# بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین یاریزانی ناوخۆیی و بیانی بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182380/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رواندز: فێستیڤاڵی خلیسکانی سەر بەفر بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رواندز: فێستیڤاڵی خلیسکانی سەر بەفر بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_End=
- سەعات 10:30 بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس و پەرلەمانتار کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی وەرزی تەمومژ لە نووسینی #ئارێز عەبدوڵڵا# لە ساڵۆنی #کوردستانی نوێ# بەڕێوەچوو.[2]
- بە ئامادەبوونی 30 کۆمپانیای گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی، کۆڕبەندێکی گەشتیاری لە ڕواندز ئەنجامدرا، ئەوەش بە ئامانجی برەودان بە کەرتی گەشتیاریی و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئه و کەرتە.[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:45، لە شارەدێی #قەسرێ#ی سەر بە شارۆچەکەی #چۆمان# لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، خۆپیشاندانێک لە ناو سەنتەری بازاری شارەدێکەوە تا بەردەم بەرێوبەراییەتی شارەدێیەکە بەڕیوەچوو. خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دژی نەبوونی کارەبایە، کە وەک خۆیان باسیان کرد، لە شەو و ڕۆژێکدا کەمترین کات کارەبایان هەیە.[3]
- بە بۆنەوەی چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی کورستان فۆتۆ، ئەمڕۆ پێشانگایەکی تایبەت بە تاڤگەکانی کوردستان بە ناوی ململانێ لەگەڵ تاڤگە لە پەیمانگای هونەره جوانەکانی #کەرکووک# کرایەوە.[3]
- ئەمڕۆ ئەو پێنج خوێندکارە ئازادکران، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کاتی سەردانی چالاکوانانی بەردەم #نەتەوە یەکگرتووەکان# لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرابوون.[3]
- درەنگانی ئەمشه و لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە پەلاماری هێزەکانی پاسەوانی سنور لەدەروازەی #خانەقین# دراوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #شەڕڤان#انی لە چوار بەرەوە بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بە دواین پێگەی چەتەکانی داعش، لەو چوارچێوەیەشدا لە هەرێمی باخۆز لە دێرەزۆر، چەتەکانی داعشیان گەمارۆ داوە، کە تەنها ڕووبەری دوو کلیۆمەتریان بەدەستەوە ماوە، فەرماندەکانی قەسەدەش جەختدەکەنەوە، داعش دواین هەناسەکانی دەدات و دەسەڵاتی هەشت ساڵەی لەناوچەکە کۆتایی پێدەهێنرێت.[3]
- هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەهەڵمەتی کۆتایی نەهێشتنی #داعش#دا لەباخۆز 200 هاووڵاتی تری لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرد.[4]
- #سیروان بارزانی# دژی دروستکردنی ناوچەی ئارامە لە باکوری سوریا، کە بکەوێتە ژێر چاودێریی تورکیاوە و دەڵێت: ئەردۆغان ئەو ناوچە جیاکراوەیە بۆ ئاوارەکردنی کوردەکان بەکاردەهێنێت و دەبێتە ناوچەی شەڕ و ململانێ.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە ئیسپانیا کەشتییەکی ڕزگارکردنی کۆچبەران بە ناوی #ئالان کوردی#یەوە کرا و، باوکی ئالان و پووری بانگهێشتی مەراسیمەکە کرابوون.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182380/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەشتییەکی ڕزگارکردنی کۆچبەران ناونرا ئالان کوردی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەشتییەکی ڕزگارکردنی کۆچبەران ناونرا ئالان کوردی=KTML_ImageCaption_End=
- سەرۆکی ڕێکخراوی لوتکە ئاشکرای دەکات، ئه و حەوت کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەی ماوەی چەند ڕۆژێکە لە دەریای سپی ناوەڕاستدا لە کەسوکاریان دابڕابوون، گەیشتنەوە پارێزگای ئەزمیر لە تورکیا و سەرجەمیان سەلامەتن. وتیشی ئه و کۆچبەرانە ژمارەیان حەوت کەسە و سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن بە ناوەکانی (هەنگاو محەمەد ئەمین، محەمەد نەوزاد عەلی، بەرهەم مستەفا عەلی، ئاری جەمال قادر، گەیلان ئەنوەر ڕەشید، مستەفا محەمەد مستەفا و ڤانکۆ جیڤارا موسا.[1]
- لە یادی 40 ساڵەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا، کە دەوڵەت بە شۆڕشی ئیسلامی ناوی دەبات، گەنجانی کورد لە لەندەن چالاکییەکیان دژی سیستمی دەسەڵاتداریی ئێران ئەنجام دا.[3]