- 21-02-2019
- 20-02-2019
- 19-02-2019
- 18-02-2019
- 17-02-2019
- 16-02-2019
- 15-02-2019
- 14-02-2019
- 13-02-2019
- 12-02-2019
- 11-02-2019
- 10-02-2019
- 09-02-2019
- 08-02-2019
- 07-02-2019
- 06-02-2019
- 05-02-2019
- 04-02-2019
- 03-02-2019
- 02-02-2019
- 01-02-2019
- 31-01-2019
- 30-01-2019
- 29-01-2019
- 28-01-2019
- 27-01-2019
- 26-01-2019
- 25-01-2019
- 24-01-2019
- 23-01-2019
22-02-2019
- 23-02-2019
- 24-02-2019
- 25-02-2019
- 26-02-2019
- 27-02-2019
- 28-02-2019
- 01-03-2019
- 02-03-2019
- 03-03-2019
- 04-03-2019
- 05-03-2019
- 06-03-2019
- 07-03-2019
- 08-03-2019
- 09-03-2019
- 10-03-2019
- 11-03-2019
- 12-03-2019
- 13-03-2019
- 14-03-2019
- 15-03-2019
- 16-03-2019
- 17-03-2019
- 18-03-2019
- 19-03-2019
- 20-03-2019
- 21-03-2019
- 22-03-2019
- 23-03-2019
- 24-03-2019
باکووری کوردستان
ئەمڕۆ لە شارەدێی ئەرجیش سەر بە
وانوان، پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و سێ کەسیان دەستگیرکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا، مەحمود چەلەبێ، مەلا موزەفەر چاگان و سدیق چیچەک دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی دژە تیرۆری ئەمنییەتی ئەرجیش.
[5]
- بۆ جارێکی تر داواکارییەکی دیکەی پارێزەران و خانەوادەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و 3 زیندانیی دیکەی ئیمڕاڵی بۆ چاوپێکەوتن ڕەتکرایەوە.
[2]
-
هەدەپەهەدەپە،
سەرپیل کەمالبایسەرپیل کەمالبای، پەرلەمانتاری شاری ئیزمیر وەک کاندید بۆ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەستنیشان کرد.[5]
- داواکاری گشتیی شاری ڕوحای باکووری کوردستان لە چوارچێوەی پشکنینی دادی-دا، گەشتی دەرەوەی وەڵاتی لە فاتمە ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان خوشک و برای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی قەدەغە کرد.[2]
باشووری کوردستان
- بەیانی ئەمڕۆ هیزێکی لیوای 16ی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و خەلیەی صقور توانیان شوێنی (مەیزەر جەوالی) یەکێک لەچەکدارە مەترسیدارەکانی
داعشداعش لەنێو گەڕەکی یەکی حوزەیران لە
کەرکووککەرکووک دەستنیشانبکەن و هەڵبکوتنە سەری، چەکدارەکەی داعش کە پلەی ئەمیری ناوچەی ڕەشادە ڕووبەڕووی هێزەکە بوەتەوە و لەئەنجامدا کوژراوە.
[1]
- شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکداری سەربە داعش پەلاماری گوندی مەحمود عەزیزی
خانەقینخانەقینیان دا و شەڕو پێکدادان ڕوویدا و به و هۆیەوە کەسێک برینداربووە.
[3]
- لە شارۆچکەی
دوکاندوکان یادی 31 ساڵەی
ئەنفالئەنفالی دۆڵی جافایەتی بەڕێوەدەچێت.[3]

پڕۆژەی ماڵی مام ڕادەگەیەنرێت
- پرۆژەی ماڵی مام ڕاگەیەنرا، کە پرۆژەیەکە لە سەر مەزاری مام جێبەجێ دەکرێت و پێکدێت لە مۆنۆمێنت و کتێبخانەی نیشتیمانیی هۆڵ و گەلەری و سەکۆی ئازاد و پارک و داری بەردار.[3]
- ئاژەڵی دڕندەی گورگ لە دەشتی
هەریرهەریر زیاد بووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا زیانی بە چوار ماڵە مەڕدار گەیاندووه و پەلاماری نزیکەی 200 سەر مەڕ دراون، مەڕدارەکان دەڵێن زیاتر لە سەدەیەکە به و شێوەیە گورگ زیانی لێ نەداون و زۆر نەبوون.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- دووەمین کۆنفرسانی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دروشمی بە پێشەنگایەتیی گەنجان، بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فرە ڕەنگ و دیموکراتیک لە
کۆبانێکۆبانێ لەڕۆژی 3هەمین-ی خۆیدا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی هات. لە کۆنفڕانسەکەدا ئەنجومەنی گەنجانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی دامەزرا.[2]
- بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکینەتایبەتەکانی قەسەدە لە ناوچەی باغۆز-ی دێرەزۆر هەزار سیڤیلی دیکەیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کردووە و لە ناوچە ئارامەکان جێگیریان کردوون. لە لایەکی دیکەوە قەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 3
شەڕڤانشەڕڤان کە کۆتایی ساڵی 2018 لە لایەن چەتەکانی داعشەوە بە دیل گیرابوون، ڕزگار کراون. ئه و شەڕڤانانە بە چەپڵە و تی لی لی لە لایەن هاوڕێکانیانەوە پێشوازییان لێ کرا.[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا تەواوی هێزە سەربازییەکانی لە سوریا ناکشێنێتەوە، بەڵکو بەشێکی کەمیان لەو وڵاتە دەهێڵێتەوە، کە نزیکەی 200 سەرباز دەبن.[5]
- سیاسەتمەداری کورد مەحموود کایا کە خەڵکی شاری چەولیک-ی باکووری کوردستانە و لە مانگی حوزەیرانی 2018 لە شاری دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ بەمەرج ئازاد کرا.[2]
- نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سیڤیل، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیسیەن و حقووقناسان لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و پشتگیری کردن لە مانگرتنەکانی دژ بە گۆشەگیری، پلاتفۆڕمێکیان دامەزراند. (پلاتفۆڕمی ژیان لە دژی گۆشەگیری) به و مەبەستەی وەڵامی داواکارییەکانی مانگرتوان بدرێتەوە، لە ئاستی ئەورووپادا کاری دیپلۆماتی و سیاسی دەکات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان