$باکووری کوردستان$
- پارێزەرانی ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد.[3]
- ماوەی چوار ڕۆژە بەفر بەشێوەیەکی چڕ بەشی ڕۆژهەڵاتی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەهۆی بەفربارین و ڕەهێڵەوە ڕێگای 737 گوند و یەکەی نیشتەجێبوون لە ئەرزەڕووم، 351 گوند لە ئاگری، 160 گوند لە ئەرزینجان، 150 گوند لە دێرسم، 52 گوند لە ئیدر و 50 گوند لە قارس داخران.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سیمین چایچی#، شاعیر و داکۆکیکار لە مافی ژنان، خالید حوسێنی و موزەفەر ساڵح نیا، چالاکی کرێکاری و ئەندامی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #سنە# کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- دوای چوار ساڵ لە ڕفاندنیان ئەمڕۆ ژنێک و سێ منداڵی ئێزدی #شنگال# لە سوریا ڕزگارکران کە لە سەرەتای هێرشەکانی #داعش# بۆ سەر ئه و شنگالرفاندبوونی.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182398/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=مەراسیمی ڕێزلێنان لە حەکیم مەلا ساڵح=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=مەراسیمی ڕێزلێنان لە حەکیم مەلا ساڵح=KTML_ImageCaption_End=
- لە ئەنجامی دوو تەقینەوە، لە شاری #موسڵ# 18 کەس بوونە قوربانی کە چواریان چەکداری #حەشدی شەعبی# بوون.[2]
- ئەمڕۆ لە #هەڵەبجە# مەراسیمی ڕێزلێنان و پەردەلادان لەسەر پەیکەری مامۆستا #حەکیم مەلا ساڵح# بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا چەندین کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ڕێکخرا و نوێنەری زۆربەی حزب و لایەنە سیاسییەکان ئامادەبوون.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- گوتەبێژی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر لیلوا عەبدوڵا ڕایگەیاند، داعش لە ڕووی سەربازییەوە لە سووریا کۆتایی پێهاتووە.[3]
- هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە ئاشکرای کرد: لە باغۆز گورزی قورس لە داعش دراوەتەوە و 24 #شەڕڤان#مان کە بە دیلی کەوتبوونە دەستی چەتەکانی داعش لە باغۆز ڕزگارمان کردوون.[3]
- هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند: لە ناوچەی باغوس گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە کە پێدەچێت ئه و ئێزیدیانە بن کە پێشتر تیرۆرستانی داعش لەشەنگال و دەوروبەری ڕفاندویانن و لەوێ کردونیانەتە ژێر گڵەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێپۆرتەری تایبەتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# بۆ کاروباری ئێران، دووەمین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران پێشکەشی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئێران بەردەوامە لە پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ و لە سێدارەدانی مێردمنداڵان.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182398/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پەرلەمانی بڕۆکسل گفتوگۆ دەربارەی تراژیدیای ئێزدییەکان دەکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پەرلەمانی بڕۆکسل گفتوگۆ دەربارەی تراژیدیای ئێزدییەکان دەکات=KTML_ImageCaption_End=
- بە سەرپەرشتی سازمانی بەلجیکا بۆ ڕێگرتن لە تاوانەکانی قڕکردن و نکۆڵی، Women For Justîce، UGAP Europe و ناوەندی کۆمەڵگەی یەهوودیی لائیک داڤید سوسکیند کۆنفڕانسێک لە پەرلەمانی بڕۆکسل دەربارەی تراژیدیای ئێزدییەکان ساز کرا. نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی گەلانی ئەرمەنی، ئاشووری و توتسی ئامادە بوون کە ئەوانیش ڕووبەڕووی قڕکردن و جینۆساید بوونەتەوە.[3]