ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە شەوی سەری ساڵدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان 1ی کانوونی دووەم\11ی بەفرانبار دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە شرناخ، جۆلەمێرگ و ئیدر چالاکییان کردووە.
دەربارەی وردەکاریی چالاکییەکانی گەریلا هەپەگە ڕایگەیاندووە:
(کاتژمێر 12ی شەوی سەری ساڵ هێزەکانمان لە شارۆچکەکانی جزیر و سلۆپی سەر بە شرناخ دژی بنکەکانی سوپای تورک بە تاکتیک و تەکنیکی نوێی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چالاکییان کردووە. له و چوارچێوەیەدا لە ڕێی 5 ئامێری سیخووڕیی ئاسمانییەوە، 2 بۆمب بەسەر بینای ئاسایشی جزیر، بۆمبێک بەسەر بینای جەندەرمەی جزیر و 2 بۆمب بەسەر لیوای هاجیلار-ی سلۆپی-دا خراونەتە خوارەوە. ئامێرە ئاسمانییەکانی گەریلا توانیویانە ئامانجەکانیان بپێکن و سەرکەوتوو بن. زانیاریمان بەدەستگەیشتووە کە هەرسێ چالاکییەکە کوژراو و برینداری دوژمنی لێکەوتووەتەوە، بەڵام دەربارەی وردەکاری زیانەکان زانیارییەکان ڕوون نەبوونەتەوە.
هەروەها کاتژمێر 12ی هەمان شه و هێزەکانمان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە گردی کۆردینە-ی ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ چالاکییان کردووە. لە ئەنجامدا ڕەبایە و پەناگەکانی دوژمن کراونەتە ئامانج. هەژماری کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
بە ڕۆژ کاتژمێر 12 هێزەکانمان لە ئیدر دژی سوپای تورک لە سەربازگەی کۆرخان چالاکییەکیان کردووە. لە ئەنجامدا سەرکەوتوانە گورز لە ڕەبایە و قولەکانی دوژمن دراوە و قولەیەک بەتەواوی خراوەتە خوارەوە و 2 سەرباز کوژراون. دوای چالاکییەکە ئۆتۆمبێلەزرێپۆشەکان هاتنە ناوچەی چالاکییەکە، بەڵام سەربازانی دوژمن کرانەوە ئامانج. هێزەکانمان دەستڕێژی گولەیان لێ کردن و 2 سەرباز لە یەکینەکانی دوژمن کوژران. هێزەکانی داگیرکەر دوای ئەوەی گورزی کوشندەیان لێ درا، بە پشتیوانی کۆپتەرەکانی جۆری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان لە مەیدانەکە هەڵگرتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی شەڕی تایبەتی تورک هەواڵی درۆی داوەتە ڕاگەیاندنەکان و هەوڵی داوە چالاکییەکانی جزیر و سلۆپی و ئەنجامی چالاکییەکەی ئیدر لە ڕای گشتی بشارێتەوە. وەک ئەوەی ڕاگەیاندنی شەڕی تایبەت ڕایگەیاندووە لە جزیر و سلۆپی ئامێرە ئاسمانییەکان نەخراونەتە خوارەوە، بەتەواوی ئامانجەکانیان پێکاوە. هەروەها لە ئیدر-یش لە چالاکییەکدا کە گەریلا بە تاکتیکی ئافرێنەر ئەنجامی دا، سەرەڕای ئەوەی سەربازانی تورک کوژراون، بەڵام مێدیای ئاکەپە هەوڵ دەدات کە ئەنجامەکانی چالاکی پێچەوانە بکاتەوە. گەلەکەمان پێویستە گوێ نەداتە هەواڵە درۆیەکانی دوژمن.)[1]
#02-01-2019#