بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەک، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا #هەدەپە# بەڕێژەی لە 6% دەنگی لە باکووری کوردستان زیادی کردووە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی سامەر، کە ناوەندەکەی لە شاری #ئامەد#ە ڕاپرسییەکی مەیدانی لەبارەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە 16 پارێزگای باکووری کوردستان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی سامەر، پارتی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) بەبەراورد بە دوایین هەڵبژاردنی خۆجێیی کە لە 2014 دا بەڕێوەچوو ڕێژەی دەنگی لە 6% زیادی کردووە.
راپرسییەکە لە ڕۆژانی 2-6ی تشرینی دووەمی 2018 بە بەشداری دوو هەزار و 400 کەس لە شێوەی دیداری ڕاستەوخۆ ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە %53.2 بەشداربووان پشتگیری لە دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەکان ناکەن، بەپێچەوانەوە 30.9% یش پشتگیری لە دانانی قەیوم دەکەن و 15.7ی بێ بڕیارن.
ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەریدەخات کە گوتەکانی ئەردۆغان لەبارەی ئەگەری سەرلەنوێ دانانی قەیوم لەسەر شارەوانییەکان کاریگەری نەکردووەتە سەر بژاردەی خەڵک و کاریگەری نابێت سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
پرسیارێکی ڕاپرسییەکە: ئەمڕۆ هەڵبژاردن بێت دەنگ بە کام لایەن دەدەیت؟
45.7% هەدەپە
28.3 % ئاکپارتی
9.7% بڕیاریان نەداوە
8% دەنگ نادەن
2.9% جەهەپە
2% مەهەپە
1.1% ئیی پارتی
1% هوداپار
گەورەترین کێشەی تورکیا چییە؟
46.3% کێشەی ئابووری و بێکاری
16.4% پرسی کورد
10.4% نەبوونی دیموکراسی
10.3% بارگرژی و شەڕ و پێکدادانەکان
4.3% حکومەت
4% سیاسەتی دەرەوە
4% سیستەمی نوێی سەرۆکایەتی
1.9% نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا[1]
#03-01-2019#