دواڕۆژ، #دهۆک#
پارتەکانی باکوری کوردستان و تورکیا خۆیان ئامادەدەکەن بۆ هەڵبژارنی شارەوانییەکانی ئه و وڵاتە کە ماوەی بەڕێوەچوونی تەنیا دوو مانگی ماوە، ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا-ش لە سەر لیستی #هەدەپە# دەڵێت :ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەدەستهێنانی 140 شارەوانی.
ئیمام تاشچەر، ئەندامی پەرلەمانی تورکیا لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بارەی کۆتا ئامادەکارییەکانی پارتەکەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند :هەدەپە لەگەڵ شەش پارتی تری کوردی باکوری کوردستان، هاوپەیمانیەتیەک دروستدەکەین و به و هاوپەیمانیەتیە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین.
لەبارەی ئه و کاندیدانەشی کە چاوەڕواندەکرێت دەستنیشانیان بکەن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا تاشچەر وتیشی :لە ئێستادا کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدەکان، یەکەمین مەرجیشمان بریتیە لەوەی ئه و کەسە بەباشی زمانی کوردی بزانێت، بە پێچەوانەشەوە کاندید ناکرێت.
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لەکاتێکدایە کە #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی هەدەپە و چەند پەرلەمانتارێک و بە سەدان ئەندامی ئه و پارتە لە زیندانەکانی تورکیا-دان، زۆرینەیان تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#)یان دراوەتە پاڵ.
ئه و پەرلەمانتارەی هەدەپە گەشبینە به و ئەنجامەی کە چاوەڕێدەکرێت پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستی بهێنێت و ئاشکرایدەکات :ئێمە گەشبینین بەرامبەر ئەو هەڵبژاردنەی کە لە بەردەمماندایە ڕێژەی دەنگەکانمان بەرامبەر مەهەپە و ئەکەپە هەڵدەکشێن و زیاتر دەبن، ئامادەکاریشمان کردووە بۆ بەدەستهێنانی 140 شارەوانی.
بڕیارە 31ی ئازاری 2019، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ئەنجامبدرێت، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ش وەک یەکێک لە پارتە دیارەکانی ئه و وڵاتە بەشداری دەکات کە لە هەڵبژاردنی پێشودا توانی 102 شارەوانی باکوری کوردستان بەدەستبهێنێت.[1]
#04-01-2019#