کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,609
وێنە
  124,526
پەرتووک PDF
  22,125
فایلی پەیوەندیدار
  126,724
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
نامەکەی نازم حیکمەت بۆ کامەران بەدرخان
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
نامەکەی نازم حیکمەت بۆ کامەران بەدرخان
نامەکەی نازم حیکمەت بۆ کامەران بەدرخان
ئامادەکردن و وەرگێڕان لە تورکییەوە: #بەکر شوانی#

شاعیری ناوداری تورک نازم حیکمەت (1902-1963) ساڵێک یان دوو ساڵ بەر لە مردنی، لە ڕێی کەسایەتی و ڕووناکبیری کورد #کامەران بەدرخان#ەوە (1895-1978) نامەیەک ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات و تیایدا بۆچوونی خۆی لەمەڕ دۆزی کورد لە تورکیا دەخاتە ڕوو. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیادا و لەگەڵ دەرچوونی یاسای تەقریری سکون و زیادبوونی گوشاردا بۆ سەر ڕۆشنبیران، ژمارەیەکی زۆر کەسی دیار و ناسراو دەستگیر کران و هەندێکیان لە دار دران. ئەو ڕەوشە کامەران و جەلادەت بەدرخانی برای کە دەکەنە نەوەی میر بەدرخانی میری جزیرە، ناچار کرد لە ئیستانبوڵ هەڵبێن و ڕوو لە ئەوروپا بکەن. پاش چەند ساڵێک جەلادەت بەدرخان گەڕایەوە بۆ سوریا و لەوێوە لە کاری ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی بەردەوام بوو، بەڵام کامەران بەدرخان لە ئەوروپا مایەوە و ژیانی هاوسەرێتی پێکەوە نا. بە ڕێککەوت هاوسەری کامەران بەدرخان و هاوسەری نازم حیکمەت یەکدی دەناسن و هەر ئەوەیش دەبێت بە هۆی بە یەکگەیشتن و یەکترناسینی کامەرانی کورد و نازمی تورک. بە پێی زانیارییەکانی کوردۆلۆگی ناسراو محەمەد بایراک (دانیشتووی ئەڵمانیا)، دیداری لوتکەی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە سەرەتای ساڵانی 1950 لە پاریس پێک هاتووە و کامەران بەدرخان لەو دیدارەدا بە دوور و درێژی باسی مێژوو و کولتوور و زمانی کورد بۆ نازم حیکمەت کردووە. هەر لەو سەردەمەدا نازم حیکمەت لە ڕوانگەی سۆسیالیزمەوە زیاتر ئاشنای گەلی کورد و دۆزەکەی بووە و و پاش چەند ساڵێکیش لەو دیدارە نامەیەکی بۆ کامەران بەدرخان ناردووە. ئەو نامەیە کە ساڵی 1980 لە ئەرشیڤی تایبەتیی کامەران بەدرخاندا دۆزرایەوە و ئۆرژیناڵەکەی لە ئەنستیتووی کورد لە پاریس پارێزراوە، مێژووی بە سەرەوە نییە، بەڵام بایراک ڕای وایە ساڵی 1961 یان 1962 نووسرابێت. دەقی ئەم نامەیە بە زمانی تورکی و لە تورکیا بۆ یەکەمجار لە ژمارەی ڕۆژی 31ی تەمووزی ساڵی 1988ی گۆڤاری (ئیکیبینە دۆغرو)دا بڵاو کراوەتەوە.
دەقی نامەکەی نازم حیکمەت:
نەتەوەی کورد کە ڕەگ و ڕیشەی سەدان ساڵ بە مێژوودا ڕۆچووە، زۆرینەیەکی بەرچاوی بە مێژوو و کولتووری خۆیەوە لە پارچەیەکی ئەنادۆڵ دەژی. نەتەوەی تورک کە لە پارچەکانی تری ئەنادۆڵ دەژی، بە برای نەتەوەی کورد دادەنرێت. هەردوو نەتەوە لە ئیمپراتۆریای عوسمانیدا کە هاوشێوەی هەموو ئیمپراتۆریاکانی تر زیندانی گەلان بوو، زنجیری ئەستووری ئاغا و دەرەبەگەکانی تورک و کورد و ئیدارەی ئیمپراتۆریای عوسمانی لە دەست و پێیان خرابوو. دوای ڕووخاندنی ئیمپراتۆریای عوسمانیش، هەردوو نەتەوە بەرەیەکی هاوبەشیان لە دژی ئیمپریالیزم دامەزراند و خەباتیان کرد.
بزووتنەوەی میللیی ڕزگارکردنی ئەنادۆڵ تەنیا بۆ تورکەکان نا، بۆ کوردەکانیش بە یەکێک لە لاپەڕە هەرە بەشکۆکانی مێژوویان دادەنرێت. یەکێک لە گۆرانییە هەرە لە بیر نەکراوەکانی ئەو سەردەمە کە لە ساڵانی دوای شەڕدا لەلایەن دەسەڵاتی تورکەوە قەدەغە کرا، بەم دێڕە دەستی پێ دەکرد: لێدەن کوڕانی کورد، ڕۆژی نامووسە! لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، دەسەڵاتداران و ناوەندە باڵادەستەکانی تورک نکۆڵیان لەو مافە نەتەوەیی و مرۆییانە کرد کە لە سەروبەندی پەسەندکردنی بزووتنەوەی کورددا بەڵێنی بەدیهێنانیان دابوو، تەنانەت کاریان گەیاندە سنووری نکۆڵیکردن لە هەبوونی نەتەوەی کورد. ئەو سەردەمە قۆناغی سازشی نێوان دەسەڵاتداران و چینە باڵادەستەکانی تورک و ئیمپریالیزم بوو.
دەرکەوتنی ئەو نکۆڵیکردن و سازشە لە هەمان قۆناغدا ڕێککەوت نەبوو. سیاسەتمەدارانی تورک کە ئەمڕۆ تورکیایان کردووە بە یەکێک لە قەڵاکانی ئیمپریالیزم لە ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاستدا، بە پێداگرتنەوە بەردەوامن لە نکۆڵیکردن لە هەبوونی نەتەوەی کورد و تەنانەت ئەو مافانەی کە لە ناو سنوورەکانی کۆماری تورکیادا بۆ کەمینەکانی تر دابین کراوە، ئەمان لە نەتەوەی کوردیان زەوت کردووە.
ئەو ئومێد و خواستانەی کە گەلانی تورک و کوردی ناو سنوورەکانی تورکیا لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە چاوەڕێی دەکەن، دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی تورکیای تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. هەردوو نەتەوە خوازیارن کولتووری میللیی برایانە و ئابووریی میللی پێش بخەن و بگەن بە مافەکانی خاوەندارێتیی زەوی و کەرەستەکانی کشتوکاڵ و ئازادی و مافە دیموکراتییەکان. گەلانی تورک و کورد بە تاسەی ئەوەوەن کۆماری تورکیا لە دەرەوە سیاسەتێکی بێلایەن پەیڕەو بکات و خۆی لە دۆخی بوون بە بنکەی ئیمپریالیزم ڕزگار بکات.
هەر وەک چۆن نیشتمانپەروەرانی ڕاستەقینەی تورک بە گیان و دڵ پشتیوانی لە خوشک و برایانی کوردیان دەکەن لە تێکۆشانیاندا بۆ گەیشتن
بە مافە نەتەوایەتییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی سنووری تورکیادا، نیشتمانپەروەرانی ڕاستەقینەی کوردیش بە هەمان شێوە پشتیوانی لە گەلی تورک دەکەن لە تێکۆشانیاندا بۆ دیموکراسی و سەربەخۆییی نەتەوەیی. ئەو هێزە کۆنەپەرست و کۆلۆنیال و تاریکانەی کە خوازیارن دووبەرەکی بخەنە نێوان تورک و کوردەکانی دانیشتووی ئەنادۆڵەوە دەستیان خستووەتە دەستی ئیمپریالیزمەوە و دەیانەوێت گەلانی خۆیان زیاتر بچەوسێننەوە.
تێکۆشانی میللیی نوێی گەلانی کورد و تورک لە دژی دەرەبەگ، هێزە ڕەشەکان، ئاغاکانی شار و گوند، پاشڤەڕۆیان، ڕەگەزپەرستان، ئەوانەی نکۆڵی لە هەبوونی میللەتان و مافە نەتەوایەتییەکانیان دەکەن، ئەوانەی گەلان دەکەن بە گژی یەکدیدا و بە ساناهی سواری کۆڵیان دەبن و لە دژی نۆکەرانی ئیمپریالیزم بە دەست خستنە ناو دەستی هەردوو نەتەوەی کورد و تورک سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت و ئەم دوو نەتەوەیە دەگەیەنێتە بەختیاری و ئاستی ژیانێکی مرۆیییانە. ئەم دوو نەتەوە برایە تەنیا بە هاوکارییەکی لەو جۆرە دەتوانن بگەن بە ئازادی و مافە نەتەوەیی و مرۆیییەکانی خۆیان.
بەکر شوانی:
بەکالۆریۆسی ڕۆژهەڵاتناسی-بازنەی تورکیاناسی، زانکۆی بۆن، 2016
بەکالۆریۆسی زانستی نەوت و کانەکان، زانکۆی بەغدا، 1991
ئەم بابەتە 2,465 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دەستنووس
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: تورکیا
وەرگێڕدراو لە زمانی: تورکی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 05-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,465 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1152 KB 04-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!