ەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی #دەربەندیخان# ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2018ی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی 12 مانگدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 109 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆی گشتی ڕووداوەکان بەمجۆرە بوون:
رووداوی جۆراوجۆر: 87
گیانلەدەستدان: 10 کەس
بریندار: 109 کەس
جۆری ڕووداوەکان:
پێکدادان: 40 ئۆتۆمبێل
وەرگەڕان: 27 ئۆتۆمبێل
شێلان: 20 ئۆتۆمبێل
جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ڕووداوەکاندا زەرمەند و تێکشکاون:
ئۆتۆمبێلی تایبەن: 50
ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر: 42
ئۆتۆمبێلی کرێ: 7
ماتۆڕ: 22
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکان ڕایدەگەیێنێت ''هۆکاری ڕووداوەکان دەرچوون و تێپەڕاندنی هەڵە بوون، بەشێکی دیکەی ڕووداوەکانیش لەناو شار ڕوویانداوە و بریتیین لە: لە ڕووداوی شێلان، کە زۆرجار ماتۆڕ هۆکارەکەی بووە.[1]
#04-01-2019#