کوردستانیکی ئازاد گەلێکی یەکسان
براو هاوبیری هێژا مامۆستا هەردی
سڵاوی ئازادی و یەکسانی.... بە هیوای خۆشی و ئاواتی سەرکەوتنتانم.
زۆر بە خۆشحاڵییەوە هەواڵی ئەوەم بیست کە هاوبیرانت بەسەر کردوونەتەوە، ئا لەم بارو هەلومەرجە ناسکەدا بوونی کەسێکی وەکو جەنابتان لەناو هاوبیران دا بۆ خۆی گوڕوتین و تاوێکە به و مەسیرە و ڕێبازی ئه و حیزبە.
پێ و قدومتان خێر و شایی لە خۆمان کە مامۆستایەکی مەزن و هێژای وەکو ئێوە کۆڕی خەباتمان گەرمتر دەکەنەوە. پڕ بە دنیایە خۆشامادی و بەخێرهاتنتان دەکەم، زۆر شادم بەوەی کە ئه و هیوایەشمان هاتە دی و ئێوەی برا گەورەمان لەناو خۆماندا دیت... بێگومان جەنابتان جێی هەموو ڕێز و تەقدیرێک دەبن لای هاوبیران، بە تایبەتی لای هاوبیرانی هێژا کاکە کەری و کاکە شوان.
پێم وایە مەقامی ڕوخسەت بێ عەرز و تکاکاری ئەوە بم:
ئەمانەتی ئێوە و ئه و بیروباوەڕ و (نهج) و سیاسەتە، ئەمانەتی ئێوە و هاوبیران، ئەمانەتی ئێوە و کاکە شوان و کاکە کەریم، ئه و دوو پیاوە مەردە بەشەرەفەی سونبولی خۆڕاگریی و خۆنەویستی و شەهامەت و دڵسۆزی و کوردایەتین، ئه و جووتە سەربازە گومناوەی حیزبمان کە بە ئێوەوە ئەوەندەی تر گەش دەبنەوە.
مامۆستای بەرێز، ئەمن تا دوا هەناسەی ژیان دەدەم خۆم بە (عەسکەرۆکە)ی ئه و بیروباوەڕ و حیزبە دەزانم، لە ڕێی ئێوە و کاکە کەریم و کاکە شوانەوە ئامادەی هەر کار و فەرمانێکم سوود و بەرژەوەندی کورد و (#پاسۆک#)ی تێدا بێت. ئیلتیزامکردن بە بڕیاری حیزب و ئێوەوه بەشەرەفی سیاسی و حیزبیی خۆمی دەزانم. خودای گەورە تۆ و ئه و هاوبیرانەمان لێ بە زیاد نەزانێ.
من لە یەکەم هەلدا دکتۆرەکانم ئیزنم بدەن دەگەڕێمەوە باوەشی حیزبمان و خزمەت جەنابتان، ئەوسا بە دیدارتان چاوم گەش دەکەمەوە.
تا ئه و کاتە هەموو ڕێز و حورمەتی هاوبیرانەم لێ قەبوڵ بفەرموون....
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا
هەربژین بۆ کورد
برا و هاوبیری دڵسۆزتان
#ئازاد مستەفا#
#03-09-1988#