(لە کاتە سەختەکاندا نەمتوانی لەلات بم. نەمتوانی دەستت بگرم و لە تەک تۆ دانیشم. دابڕانی وەها زۆر سەختن. من نەمتوانی دوایین ئەرکی خۆم جێبەجێ بکەم. کاتێک لە زیندانی #ئامەد#یش بووم باوکم کۆچی دوایی کرد، لە دوایین ساتەکاندا نەمتوانی لەلای بم. دایە تۆ هەموو کات منت لە منداڵەکانی دیکەت جیا دەکردەوە، لەوانەیە لەبەر ئەوە بووبێت کە دوایین منداڵت بووم یانیش لەبەرئەوە بووبێت کە منیش وەک تۆ ناحەقیم قبووڵ نەدەکرد. تۆ له و کاتانەدا زۆر تابۆی سەر ژنانت شکاندبوو، هەر کەس باسی ئه و کاراکتەرەی تۆی دەکرد.
بەڵێ، هەڵوێستی تۆ ڕەسەنایەتی و زانیاری پێوە دیاربوو. ئەگەر بە من بڵێن هیوا، ڕەنج و فیداکاری چییە؟ دەڵێم: دایکی منە. بەبیرم دێت باوکم پێی دەگوتی (منداڵەکانت بوونەتە کۆمۆنیست) تۆش دەتگوت (مەگەر تۆ دەزانی کۆمۆنیزم چییە؟) چەندین کاتژمێر باسی مافداربوونی ئێمەت دەکرد. دەتگوت، (ئەگەر منداڵەکانم شتێک بکەن، دیارە کە ئه و شتە ڕاستە.) ئه و بەهایانەی کە ئەمڕۆ لەپێناویاندا تێدەکۆشین، بەهاکانی تۆن.
دایە گەلێک بە نەبوو دادەنرێت. گەلی کورد لە بەرانبەر ئەوانەی دەڵێن (یان دەبێ جلەکانی ئێمە لەبەر بکەن یان بەڕووتی دەمێننەوە) بەرخۆدان دەکات. بەهۆی تێکۆشانەکەمان کراوینەتە ئامانج و هەزاران کەسمان زیندانی کراون. هێرشمان کرایەسەر و بەدوای پانزێرەکاندا ڕاکێشراین و کوژراین. بۆ کوردان تەنیا مردن هەیە نەک ژیان. ئەوەی پێی دەڵێن جوگرافیا قەدەرە، شتێکی وەهایە...
بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێزدار ئۆجالان و لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی لەسەر ئەم خاکە، من لە مانگرتن لە خواردندام. ئەگەر کات و دەرفەتم هەبوایە، من دەزانم تۆ مافت پێدەدام. دایە، گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە، شەڕ تاوانێکی مرۆڤایەتییە. لە بەرانبەر ئەم شتانە من بەرخۆدان دەکەم. تۆ بەرخۆدان لە بەرانبەر ناحەقیت پیشانی من دا، تۆ منت فێری جەسارەت کرد. ئه و شتانەی کە تۆ فێری منت کردوون، زۆر بەقیمەتن. تۆ وەک هەموو دایکانی کوردستان ئازارت چەشت و ڕۆژێکیش نەتگوت ئۆف.
دایە، بۆ ئەوەی لە ئاستی تۆ و هەموو دایکاندا بم، بەردەوامی دەدەم بە تێکۆشانی خۆم. جێگەت بەهەشت بێ دایە.)
#لەیلا گیوڤەن#
#07-01-2019#