دواڕۆژ، نوسینگەی #هەولێر#
بەپێی ئامارەکانی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵی 2018، هەفتانه 4 بۆ 5 کارگە تۆمارکراون و لە ئێستاشدا ژمارەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 5 هەزار کارگە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی وبازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2018، ژمارەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕاورد بە ساڵی 2016 و 2017 دوو بەرامبەر زیادیکردووە، واتە لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 114 کارگە لە بواری بیناسازی و خۆراک و کیمیایی و پلاستیک و ڕستن و چنین و فلزو مۆبیلیات و سلیلۆز دامەزراون.
هەربەپێی ئامارەکانی ئه و وەزارەتە کارگەکانی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان لە 70% پێداویستی ناوخۆی عێراق پڕدەکەنەوە، بەجۆرێک ساڵانە کارگەکانی هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 15 ملیۆن تەن چیمەنتۆیان هەیە له و ڕێژەیەش 5 ملیۆن بۆ پێداویستی ناوخۆیه و بڕەکەی دیکە دەنێردرێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق.
ئه و وەزارەتی ئاشکراشیکردوە: کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بەشێکی زۆری پێداویستی ناوخۆ پربکەنەوە لەوانە بواری خۆراک و کەرەستەی بیناسازی و پاککەرەوە لە ئێستاشدا زیاتر لە 150 بەرهەم لە کارگەکان دەتوانن پێداویستی لە 50% ناوخۆ هەرێم دابینبکەن.
راشیگەیاندووە: کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە توانایاندایە زیاتر لە 250 جۆری پلاستێک بەرهەم بهێنن و وەزارەتی بازرگانیش چەند ئاسانکارییەکی پێشکەشی بازرگانان کردووە، بەمەبەسی دامەزراندنی کارگەی نوێ لەوانە لە باج بەخشین و کەمکردنەوەی ڕسومات و ئاسانکاری بۆهێنانی مادەی خاو و یەدەگ لەدەرەوە.
هەربەپێی ئامارەکانی ئه و وەزارەتە ژمارەی ئه و کارگانەی لە وەزارەتی بازرگانی مۆڵەتیان هەیە زیاتر لە 5 هەزارن له و ڕێژەیەش 3 هەزار و 500 کارگە بە بەردەوامی کاردەکەن.[1]
#08-01-2019#