ماڵی دوو کابان هەميشە خۆڵ-يان لە ئەژنۆ دايە
کابانی گەورە ماڵ هەميشە جێگەی ڕێز و پێزانينە، بەکەسێکی خان و مان و کەيبانوی لێزان و خۆش(مەشڕەب) و بەگفت و لفت و خۆشڕوو دادەنرێت لەبەر ئەوەی(کليلی ژووری زەخيرە و کەندوو و گسکی کرتی و کەوگيری چێشت وتانکی نەوت) هەموو ئەمانەی لەبەردەستە خۆی(سەڕافەت) سەرپەرشتياری دەکات و زوو لەکەم و زۆری و نەبونی هەبوونيان ئاگادارە، ئه و ماڵ و دەراو و هەيوانە هەميشە پاک و خاوێن و بێ خۆڵ و خاشاکە، هەموو شتێ لەشوێنی خۆيەتی، بەڵام ئەگەر(دوو کەيبانوو) لە گەورە ماڵ هەبوو نەک(کابانی گەورە ماڵ) ئەوا هەموو شتێک بەش دەبێت نەکليلی ژووری زەخيرە لە کاتی خۆی دەست دەکەوێ و نە کليلی کەندووی دانەوێلە و ئارد نە گسک وەچنگ دەکەوێت، ئيتر ووردە ووردە نەدەزانرێ زەخيرە چەند وچۆنە نە پێداويستی دەزانرێ سەرباريش خۆڵ و خاشاک و پاشماوە و پاشەڕۆ چاوی مرۆڤ دەردێنێ چونکە هەر کەيبانووە و لەبەر ئەويتر کارەکە ناکات بەمەش خۆڵ-خاشاک لە گەورە ماڵێ دەگاتە ئەژنۆ، ئەوە لەماڵێکی گەورە بۆ ووڵاتێکيش هەر دروستە سەيری باشوری کوردستان(هەرێمی کوردستان) بزانە بەهۆی دوو(ئيدارەيی-کابانی) خۆڵ و خاشاک-گەندەڵی لە کوێ-يە؟
هەزار دروود بۆ گيان و ڕەوانی پێشينانی کورد کە بەدرکە و ئيديۆمەوە وتويانە(ماڵی دوو کەيبانوو هەميشە خۆڵيان لە ئەژنۆدايە).