ئەو خاڵانەی کە ئاڕاستەی پارێزگاری #کرماشان# کراون بریتین لە:
1- چاککردنی ڕێگەی هاتن و ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لەدەروازەی پەروێزخان، ڕێگەی ڕۆیشتن و گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلەکان لەیەک جیابکرێتەوە و بکرێتە دوو ساید.
2- زیادکردنی دەوامی ڕەسمی لەمەرزی پەروێزخان بۆ 24 کاتژمێری هاوشێوەی دەروازەکانی دیکە وەک باشماخ و حاجی ئۆمەران.
3- کاراکردنی کاری ترانزێت لەدەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی هاوشێوەی باشماخ و حاجی ئۆمەران بۆ ئەوەی هەموو کاڵاکان لەوێوە بڕواتە دیوی هەرێمی کوردستان بەشێوەی ترانزێت کە لەئێستادا تەنیا (5) کاڵا ڕێگەی پێدەدرێت.
4- دروستکردنی کۆمیتەیەکی هاوبەش لەمەرزی پەروێزخان لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەبەشداری نوێنەری هەردوو ژووری بازرگانی کرماشان و #سلێمانی#، لەو کۆمیتەیە چارەسەری ئەو کێشانەی بکرێت کە لەمەرزەکەدا ڕوودەدات، ئەوەش کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی دەروازەکە دەبێت.
5- پێشنیار دەکەین کە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکان چاکتر و فراوان بکرێت بۆ ئەوەی داگرتن و بارکردنی کاڵاکان ئاسانتربێت و هەر جۆرە کاڵایەک شوێنی تایبەتی خۆی هەبێت.
6- داواکارین بەیانیان بارەکان زووتر بێنەخوارەوە بۆناو مەرزی پەروێزخان بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.
7- پێشنیار دەکەین بەڕێگرتن لەهێنانی گازوایل و بەنزین بەشێوەی نایاسایی بۆ نێو مەرزی پەروێزخان کە ئەمەش ڕۆژانە قەرەباڵغی و کێشە دروست دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیار دەکەین وێستگەی سوتەمەنی کە 2 دانەیە زیادبکرێت بۆ 4 وێستگە.
8- پێشنیار دەکەین کارئاسانی تەواوبکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بارانەی لە پشکنین دەرناچن لەدیوی هەرێم واتا کوالێتیان تەواو نیە بۆ ئەوەی زیان بەبازرگانانی هەردوولا نەکەوێت و قەرەباڵغی لەدەروازەکەدا دروست نەبێت.
9- پێشنیار دەکەین بەزیادکردنی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە دەروازەکە پشکنینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکەن لەهاتن و گەڕانەوەیاندا بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و بارەکان بەزوویی بەڕێبکرێن و نەکەونە درەنگانی شەو.
10- ئاگاداری بەڕێزتان دەکەین کە لەدەروازەی پەروێزخان کۆمەڵێک کێشە و گرفت کرێکارەکان لەدیوی ئێران دروستی دەکەن بۆ بازرگانان و شۆفێرەکانمان، بەهۆی داواکردنی بەخشیشی زیادەوە، جگە لەمافی خۆیان بەتایبەت لەکاتی ئێواران و شەودا کە ئەم دیاردەیە بۆتە هۆی ئەوەی چەندجارێک لێدان و ئازاردانی بازرگانان و شۆفێرەکانمان و زیان بەکاڵاکانمان بگەیەنن و دوابکەوێت.
11- وەک بەڕێزتان ئاگادارن دەروازەی پەروێزخان 26 ساڵە کراوەتەوە تائێستا هیچ کێشەیەکی وەها دروستنەبووە کە ببێتە مایەی داخستنی مەرزەکە، بەداخەوە لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا دیاردەی مانگرتنی شۆفێرەکان لەدیوی هەرێمی کوردستانەوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا بۆ چەند ڕۆژێک دەروازەکە داخرا، ئەمەش بەهۆی ئازاردان و لێدانی شۆفێرەوە بووە لەلایەن سەربازەکانی هەنگی مەرزییەوە، بۆیە داواکارین هەر شۆفێرێک سەرپێچی کرد بەپێی یاسا ڕەفتاری لەگەڵبکرێت نەوەک لێدان.
12- پێشنیار دەکەین کارئاسانی تەواوبکرێت بۆ بازرگانانی مەرزی پەروێزخان بۆ ئەوەی بتوانین ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان تا سەنتەری پارێزگای کرمانشان و شارۆچکەکانی بێن بۆ چاوپێکەوتن و ڕێکخستنی کارەکانیان لەگەڵ هاوتا بازرگانەکانیان لەدیوی ئێران.[1]
#09-01-2019#