خاتوونی نوسەر و چالاکوانی کورد و ئەندامی دەستەی کۆنسەی کەنەکە، #نالیا ئیبراهیم# لەسەر بنەمای دەق ئاوێزان وەلامی دەقی (ئەگەر لە پاریس ئەژیام) ئەداتەوە و لە ئاوێتە بوونی بە دەقەکە، بە ڕووتی ئەچێتە ناو مۆزەخانەی لۆفەرەوە؛ لێردا دەقێکی جوانی نوسیوە لە ژێر هەمان ڕۆشناییدا بەڵام داهێنانێکی جوانی تیاکردووە کە لە دەقە ئەسلیەکەی من زۆر جوانترە (کەژاڵ نوری)
هاوڕێم کەژاڵ!!
ئەگەر منیش لە پاریس بام
بەرگی ژنێتی خۆم ئەدڕاند
بە شێوەی بەرگی ژێر خاکی شڕوپڕی
منداڵانی ئەنفال
پارچە پارچە و ووردم ئەکرد
وەک ڕەهێڵەی بەفر و زریانی سەر قەندیل
پارچەکانیم لەجێی فرانس پرێس و لۆمۆند
ئەباراند و دابەش ئەکرد,
شۆڕشی دووەمی فەرەنسام بەرپا دە کرد.
ئەگەر منیش لە پاریس ئەژیام
بە ڕووتی
دە چوومە ناو مۆزەخانەی لۆڤەرەوە
تابلۆی مۆنالیزەم دادەگرت
وەکو خودا وەندی جوانی و
شاکارێکی نوێی داڤنشی
وێنەی لەیلام هەڵدەواسی!
هەر بە ڕووتی
ئەچومە ناو کەنیسەی مەریەمی عەزرا و
خاچەکەی عیسام دە شکاند,
جەستەی خوێناوی چانسزم ئامێزەگرت
وەک بەخشندە یی هەزارەی سێیەمی یەزدان
وەک خوداوەندی ژنان
بە هەموو دونیا دە ناساند!
ئەگەر منیش لەپاریس بام
هەر بە ڕووتی
وەک هەژارانی جیهان
لە جێگای ئیڤڵی بە شەق کەوتوی کەژاڵ...
پەیکەری فیدانم، بە باڵای ئاڵب وێنا ئەکرد
وەک سومبوڵی ئا زادی و
خۆڕاگری و ژنێتیمان00 هەرلەوێدا ئەچەقاند!
هەر بە ڕووتی
بە سەر شا نزلێزییەدا ئەڕۆشتم و
گوزەرم ئەکرد
لە بری مۆزارت..
گوێم لە هۆرەی هەورامان و
لاوکی دیاربەکر,
لە مەقامی خاوکەر و ئای ئای
علی مەردان ئەگرت!
سەمام ئەکرد... سەمام ئەکرد
هەر وەک زۆربا سەمام ئەکرد
سەمام بۆ مەرگی سێ ژن و
سێ خۆری کوردستان ئەکرد0
20/01/2013
نوسینی: نالیا ئیبراهیم\ سوید
تێبینی: ئەم دەقە وەکو درێژەدان بە دەقی ئەگەر لەپاریس دەژیامی شاعیر #کەژاڵ نوری# نوسراوە.