بە گوێرەی ڕاپۆرتی وەزارەتیی ئابووریی حکوومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا لە سەرەتای ساڵی 2018 تا مانگی کانوونی یەکەمی 2018 کارگەکانی ئەڵمانیا بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ چەکیان بە سوپای تورکیا فرۆشتووە. لە ساڵی 2017شدا ئەڵمانیا بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ چەکی بە تورکیا فرۆشتبوو.
هاوکات بازرگانیی چەک لەنێوان ئەڵمانیا و سعوودیە سەرنج ڕادەکێشێت. ئاشکرابوو کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2018 تا مانگی کانوونی یەکەمی 2018، واتە لە ماوەی 10 مانگدا ئەڵمانیا بە بڕی 160 ملیۆن یۆرۆ چەکی بە سعوودیە فرۆشتووە. لە ساڵی 2017شدا بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ چەکی به و وەڵاتە فرۆشتبوو.
پەرلەمانتاری پارتیی چەپ سەڤیم داگدەلەن ناڕەزایەتی پیشان دا و ڕایگەیاند، (لە کاتێکدا سعوودیە لە یەمەن دەستی بە شەڕ کردووە و سیاسەتەکانی ئەردۆغان تووندن، فرۆشتنی چەک به و 2 وەڵاتە جێی قبووڵ کردن نییە.)
هەرچەندە لە کاتی داگیرکردنی #عەفرین#دا ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا ناڕەزایەتی پیشان دەدا، بەڵام ئەڵمانیا بەردەوام بوو لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا. پێشتریش حکوومەتی ئەڵمانیا ڕێککەوتنی فرۆشتنی تانکی لیۆپارد2-ی بە تورکیا نوێکردبوویەوە.[1]
#10-01-2019#