بەڕێزان سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیرە دڵسۆز و ماندوونەناسەکانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
بەبۆنەی 28مین ساڵیادی دەرچواندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ-وە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای هەمیشە سەرکەووتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم لە ڕاپەڕاندنی کارەکانتان.
یەکێک لە شانازییەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێیە کە لەسەرەتای دەرچوونیەوە، چەند کاری لەسەر گەیاندنی پەیامی یەکێتی کردووە، ئەوەندەش ڕۆڵی بەڕچاوی هەبووە لە پەرەپێدانی بوارەکانی ئەدەب و هونەر و کلتوور وسیاسەتی نەتەوایەتی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، لەگەڵ ئەوەشدا پابەند بوون بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و دەرنەچوون لە ڕێچکە و ئامانجی دامەزراندنی، هەمیشە ڕەنگی داوەتەوە لە بابەت و بڵاوکراوەکانی، بۆیە کاریگەری خۆی هەبووە لە درووستکردنی کۆمەڵگەیەکی وشیار و ڕۆشنبیر.
کوردستانی نوێ، خوێندنگەیەکی میدیایی و سەرچاوەی هەواڵ وزانیاری بووە بۆ خوێنەران، وەک ئاوێنەیەکیش بووە لە گەیاندنی ڕاستییەکان و ڕووداوەکان بەدرووستی، بۆیە جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە یەک بەیەکی کادیرە ماندوونەناسەکانی بکەین و داوای بەردەوامییان لێ بکەین لە پێناو سوود گەیاندن بە هەمووان.
مام، باوکی ڕەحمەتیم، هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ و ئازادی ڕادەربڕین بووە، بۆیە پێویستە هەموومان لەسەر هەمان ڕێبازی مام هەماهەنگ بین لەبەردەوام بوون وسەرخستنی کوردستانی نوێ.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەگەڵ ڕێزدا
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#11-01-2019#