پیرۆزە یادی 28 هەمین ساڵەی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#، بەڕێزان سەرنوسەرو دەستەی نوسەران و تەواوی ستافی ئازیزی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لە قوڵای ناخمەوە پیرۆزبای یادی 28 هەمین ساڵڕۆژی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەکەتان لێدەکەم، هیوادارم تەمەنی کاری ئەم ڕۆژنامە بەپێزە درێژبێ و بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و ڕێباز بەرزو پیرۆزەکەی یەکێتییەکەی مامی کوردایەتی.
رۆژنامەکەی کوردستانی نوێ لە ماوەی تەمەنی خۆیدا، سەرباری ئەوەی زمان حاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەڵام سەکۆیەکی گرنگی هەڵخستنی دەرفەتی ڕەخنەو ڕەخنەلەخۆگرتن بووە، تەنانەت پانتای ئازادی لەم ڕۆژنامەیەدا هێندە فراوان بووە کە دەرفەتی خولقاندووە بۆ ئەو قەڵەمانەی ڕەخنەیان لە یەکێتیش گرتووە، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دوور لە دۆگمای سیاسی درێژەی بەخەباتی کاری ڕۆژنامەگەری خۆیداوە و ڕۆڵی بونیادنەری هەبووە لە زیادکردنی پانتای ئازادی بۆ ڕۆژنامەنوسانی کوردستان.
ئەمڕۆش کە ڕۆژنامە ئازیزەکەتان مۆمی 28 هەمین ساڵەی تەمەنی خۆی دادەگیرسێنێت، بەهیوام هەردەم بەردەوام بن لەکارو خەباتی بێوچانتان و بەمۆراڵ بەرزی ڕۆژنامەنوسی نموونەبن بۆ ئەم سەردەمی کاری ڕۆژنامەگەری لە کوردستاندا و مێژوو وەک : ڕابردووی تەمەنتان بخولقێنن، دووبارە بەرزو پیرۆزبێت.
یادی ڕۆژنامە سەوزەکەی کوردستانی نوێی ئازیز.
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
#11-01-2019#