هەندێک هەواڵ بە ناوی ئێمە و هەندێ بەرێزی تر بلاوکراوەتەوە لە بارەی ڕێکەوتن بۆ گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوەچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، وا لە خوارەوە لەوبارەوە ئەم ڕونکردنەوەیە دەخەینەروو:
تاکو ئێستاکە هیچ جۆرە گفت و گۆ و کۆبونەوەی فەرمی نەبووە لە نێوان #وەزارەتی پێشمەرگە# و وەزارەتی بەرگری حکومەتی فیدارلی عێراق لە بارەی گەرانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و هیچ جۆرە بریاری فەرمیش لەوبارەوە نەبووە، بەلکو تەنها وەزارەتی بەرگری حکومەتی فیدرالی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتونەتە ئەو بروایەی کە باشترین ڕێگا بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی #داعش# و کۆتایی هێنان بە جموجول و کاری تیرۆرستیان لە ناوچەکانی دیالی و صلاح الدین و #کەرکووک# و مخمور و موصل ئەوەیە کە کاری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش هەبێت لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق دژ بە تیرۆرستانی داعش و چاوەروانین لەوبارەوە کۆبونەوەی فەرمی بکرێت و ڕێگا و شوێن و میکانیزمی گونجاو دابنرێت و هەر
جی یەک دەوترێت لە دەرەوەی ئەم ڕونکردنەوەیەدا دوورە لە ڕاستی یەوە.
فەریق
جەبار یاوەر مەندە
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
#13-01-2019#