ناوی پەڕتووک: هێزی باوەڕ بەخۆبوون
بابەت: گەشەپێدانی مرۆیی
نووسینی:برایان ترەیسی...وەرگێڕانی: کەلسوم عومەر - حەیدەر ئیبراهیم
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
بەناوی پەروەرێنی تاقانە
(ببە بەکەسێکی بوێر و نەوەستێنراو و بەهێز لە هەموو بوارەکانتدا)
.....بەم دێڕە دەستم پێکرد وەک ناساندنێک بۆ ئەم پەڕتووکەی کە چاو خشاندن بە پەڕە و وشەکانی ئەم پەڕتووکەدا هەنگاونانە بۆ ناوچەیەک کەناودەبرێت بە (ناوچەی نەترسان) ناوچەی دۆزینەوەی هێزە شاراوەکانت...
لەگەڵ دێڕبەدێڕی ئەم پەڕتووکە مرۆڤ دووبارە و دووبارە خولیایی بۆحەزو خەون و خەیاڵەکانی نوێ دەبێتوە، چونکە لێرەوە کلیلی بەدەست هێنانی دەدۆزێتەوە کە (هێزی باوەڕ بەخۆبوونە) .
ئەم پەڕتووکە هەنگاوبەهەنگاو لەگەڵت دەبێت تا ئەو لوتکەیەی دەتکاتە مرۆڤێکی خاوەن هێزێکی پتەو...
بەهێز بۆ هەموو ئەو خەونانەیی کەڕۆژێک بە مەحاڵت زانیوە...
ئەم پەڕتووکە لەحەوت بەش پێک دێت:
بەشی یەکەم:
بە ناونیشانی بنەماکانی باوەڕبەخۆبوون وابەستەی وشە و پەڕەکانی دواترت دەکات، گرنگترین و سەرەکیترینی (بنەماکانی باوەڕبەخۆبوون) بەشێوازێکی زۆر سادە دەڵێت هەر تاکێک لە پڕۆسەیەکی بەردەوامی گۆڕان و پەرەسەندنی هێزدایە وە ئەم گۆڕانەش بەتەواوی لەلایەن ئەو خاڵەوە دیاری دەکرێت کەناو دەبرێت بە (بیرکردنەوە) ، بیرکردنەوەکانت ئاڕاستەی ژیانت دیاری دەکەن. دوو یاسای گرنگ هەیە بۆ ڕێکخستنی بیرکردنەوەکانت؛ یاسای جەخت کردنەوە (هەرشتێک کەماوەیەکی زۆر بیری لێبکەیتەوە ئەوا لەژیانی ڕاستیدا ڕودەدات و دەبێت بە بەشێک لەکەسایەتیت) بۆیە زۆر بەوردی بەچڕی لەم بەشەدا پێت دەڵێت ؛ جەخت بکەوە لەو بیرانەی کە دەتەوێت ببێتە ڕاستە قینەی ژیانت..
- یاسای بەهاکانت؛
ٲ.بەدیاری کردنیان. ب.پلە بەندیان کەدەڵێت (بڕیار لەو بەهایانە بدە کەباوەڕت پێیانە. پشتگیری چ بەهایەکت دەکەیت کە ئامادەبیت قوربانی بۆبدەیی؟!)
- ڕاهێنانی بەشی یەکەم پێمان دەڵێ ئاگاداریی بیرکردنەوەکانتبە چونکە دەبێتە داهاتوت.
بەهاکانت دیاری بکە تا هەنگاوەکانی ڕۆژانەت بەبڕوا بەخۆبوونەوە ئاڕاستەی بەهاکانتی بکەی.. کردارت بەپێی بەهاکانت ڕێک بخە چونکە ژینکردن لەگەڵ بەهاکانت بەرزترین ئاستی باوەڕ بەخۆبوونە....
بەشی دووەم؛ بە ناونیشانی مەبەست و هێزی کەسی لەگەڵت بەردوام دەبێت...
(مەبەستەکانت دەتوانێت هێزی کەسیت زیادبکات...مەبەستەکانت دەتوانێت ئەو هێز و توانا شاراوەیەیی لەجەستەتدا هەیە بیخاتە مەیدان و ناچەیی نەترسان.باوەڕبەخۆبوون خاڵێکە بەهۆیەوە دەروازەی دەستکەوتە کەسییەکانت دەکرێتەوە لەکاتێکدا باوەڕبەخۆبوونت بێسنوور دەبێت دەتوانیت هەست بەتوانای زیاتربکەیت، کە لە هیچ بارودخۆخێکی تردا هەستت پێنەکردووە. لەپاڵ ئەم پەیامەدا هێز و وزەیەکی شاراوەی تر لەم بەشەدا بەڕونی دەردەخات (هێزی ئامانجە نووسراوەکان) ئامانجە نووسراوەکان ترس لەناودەبات و ڕونی لەویست و مەبەستەکان دەخوڵقێنێت.
بەشی سێیەم؛ بە ناونیشانی بەدەست هێنانی توانا و کارامەیی کەسی..لەم چەن دێڕەدا بەتەواوی دڵنیات دەکاتەوە کەتۆ خوەنی هێزێکی تاکی لەسرووشتدا. (ئێرمۆس) دەڵێت؛ (ئەو هێزەی لە تۆدا هەیە تاکە لەسرووشتدا و هیچ کەس جگەلە خۆت نازانێ کەتۆ توانای چ شتانێکت هەیە ئەنجامی بدەیت!وە خۆشت نازانی هەتا تاقی نەکەیتەوە.) ئەم توانایەت بەردەست دەبێت ئەوکاتەی دەتوانی باوەڕەکانت بگۆڕی. هەر لەپێڕی ئەم بەشەدا باوەڕبەخۆبوون بە چەمکێکی زۆرجوان دەناسێنێت و دەڵێت (باوەڕ بەخۆبوون بەتەواوی پەیوەندی بە (ڕێزی خود گرتن) ەوە هەیە..ڕێزی خودگرتنیش پەیوەستە بەوەیی چەندە خۆتت لا پەسەندە؟!وە تاچەند کارامەییت بەرزدەنرخێنیت لە هزرتدا؟!.
- بەشی چوارەم؛ وەڵامە بۆ ئەوانەیی (باوەڕبەخۆبوون) بە پڕۆسەیەکی خێرا لە ژینیاندا دەبینن بەکات و بێ ماندووبن ئەم هێزەیان دەوێت...لێرەدا بە ناونیشانی (یاری ناوەوەی باوەڕ بەخۆبوون) لەگەڵمان دەدوێت؛ باوەڕبەخۆبوون لەخۆوە درووست نابێت چەندین کاتژمێر و شەو و ڕۆژ و هەفتە و ساڵی بەردەوام و خۆتەرخان کردنە.تۆ دەتوانی جۆری باوەڕ بەخۆبوونەکەت پەرە پێبدەیت کە ئارەزووی دەکەیت بەشێوەی کردارێکی زۆر سادە (دوبارەکردنەوەی بیرۆکە دڵنیاکان بۆ ماوەیەکی زۆر تاوەکو دەچنە ناو هزری نائاگایتەوە و هێزی خۆیان وەردەگرن و دەتوانیت ئاستی توانای هزریت درووست بکەیت وەک چۆن ئاستی توانستی جەستەیت زیاد دەکەیت، بەکارکردن لەسەر ماسوولکە هزریەکانت.
- بەشی پێنجەم و شەشەم تێهەڵکێش دەکەین بەدەربڕینی چەن وشەیەک (باوەڕ بەخۆبوون هەنگاوبەهەنگاو لەگەڵ بردنەوەی ڕێزی خود و سەرکەوتن و دڵخۆشی پێکەوە دێن...لە هەرشتێکدا کە ئەنجامی دەدەیت تازیاتر باوەڕت بەخۆت هەبێت کەمتر کۆسپ و بەربەستەکان کارت لێدەکەن.)
هەرلەکۆتاییە هەنگیونیەکانی ئەم پەڕتووکەدا چەندین خاڵ و ئاماژەیی تێدایە کەنیشانەیی بەرەو پێشبردنی خود و باوەڕ بەخۆبوون باس دەکات لەنیشانە گەورەکانیش کە هێزی باوەڕ بەخۆبوونیان تیاچەسپاوە (ئەوانەن؛ لەپلان و جێبەجێکردنی بەردەوامی ئامانجەکانیانن..لێبڕاوانە و بە متمانە بەخۆبوونێکی قوڵەوە جەخت لەسەر تواناکانیان دەکەنەوە و پشت بەخۆبەستن و زیرەکیەکی لە ڕادەبەدەربەکاردێنن لە کارەکانیاندا.)
باوەڕ بەخۆبوون لەکاردا؛ ناونیشانی بەشی حەوتەم.
(هەمیشە شتی زیاتر و زیاتر تاقی بکەوە)
یەکێک لە خاڵە وەرچەرخانەکانی باوەڕبەخۆبوون ئەوەیە کەبزانیت (توانا و هێزێکی زۆرت هەیە و دەتوانیت هەرشتێک بەدەست بهێنیت کەدەتەوێ، تۆکەسێکی نا ئاسایت ئەگەری هەبوونی کەسێک بەو هەموو توانا و کارامەییە وە زۆر دەگمەنە!تۆ ئەو دەگمەنە دەهێنیتە ناو ژیان و جیهانتەوە...کاتێک ئەم تایبەت مەندییە نەگۆڕەیی باوەڕبەخۆبوون ئەنجام دەدەیت: (هیچ شتێک ئەستەم نیە)
ئامادەکردنی:
سۆزدار نەجمەدین باقر[1]