ماسی هەرکاتێ لە ئاوێ دەرهات تازەيە
ژينگەی(ماسی) ناو ئاوی ڕووبار و دەرياچە و گۆم و دەريا و زەرياکانە، ئەگەر لە شوێنی ژيان و چاوگەی خۆی کە ئاوەکانە دەرهات ئەوا بەشتێکی تازە و نوێ دادەنرێت، زياتر ئەم ئيديۆمە بەکاردێت بۆ بايەخی شتێک يان کەسێک يان بەرهەمێک يان ڕزقێک بۆيە دەوترێت ماسی هەر کاتێ لە ئاوێ دەرهات تازەيە.