ئێن ئاڕ تی بە نادروستی ڕاپۆرتی لەبارەی کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەی باڵیۆزی بەریتانیا جۆن ویلکس و سەرۆکی جووڵانەوەی #نەوەی نوێ# #شاسوار عەبدولواحید# بڵاوکردووەتەوە.
لە باسی پەیوەست بە چاکسازیی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، باڵیۆز ڕوونیکردووەتەوە کە حکومەتی بەریتانیا پاڵپشتیی لە چاکسازییەکان دەکات بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر بە کەرتی تایبەت، میدیای ئازاد و کۆمەڵگەی مەدەنی. شەفافییەتی زیاتر بۆ داهاتوویەکی پرشنگدار گرنگ دەبێت.
باڵیۆز له و ڕوونیکردنەوەیەدا ڕاشیگەیاندوە، دیپلۆماتکارەکان بەشێوەیەکی فراوان لەگەڵ پارتە سیاسییەکاندا پەیوەندیان هەیە، بەڵام ئەمە بە واتای پشتیوانیکردن یان دژ وەستان نییە.
ئەوەشی وتووە، ڕۆڵی لەپێشینەی ئێمە بەشداربوونە لەگەڵ حکومەتەکان بۆ پتەوکردنی بەرژەوەندییە دوولایەنەکان. ئێمە پەیوەندییەکی نایابمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەوە گفتوگۆی ئەرێنی سەبارەت بە چاکسازیش دەگرێتەوە، کە ئێمە هیوادارین کاری لەسەر بکەین بۆ بەرژەوەندیی بەریتانیاو هەرێمی کوردستانی عیراق.
لە ڕاگەیەنراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بڵاوبووەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە، کە باڵیۆزی بەریتانیا وتبێتی ئەم شێوازەی حوکمڕانی ئێستا لە هەرێم، ناتواێت خزمەت بە هاووڵاتییان بکات، بۆیە ئەمانەوێت خەڵکی کوردستان بزانن ئێمە پشتیوانی حزبی دەسەڵاتدارو ئەم شێوازە لە حوکمڕانی ناکەین.
#14-01-2019#