بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #دهۆک# ڕایدەگەیەنێت، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە چوار هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش گیرۆدەی شێرپەنجەبوون.
نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانسیدا ڕایگەیاند، ؛ ساڵی (2018)، چوار هەزار و (495) کەس لە سنوری پارێزگاکەیان گیانیان لە دەستداوە هۆکاری سەرەکیی مردن بە پلەی یەکەم بە نەخۆشی دڵ بوە بە ڕێژەی (27%) و بەهۆی جەڵتەوە (11.7%) بوە و شێرپەنجە (11%) بوە و ڕووداوی هاتوچۆ (4.7%)بوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک وتیشی، تەنها لەو ساڵەدا هەزارو 45 کەس تووشی نەخۆشی شێرپەنچە بون.
نزار عیسمەت ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵی ڕابردوو نۆ ژن لەکاتی لە دایکبوونی منداڵەکەیان، یان دوای لە دایکبونی منداڵ بە ماوەیەکی کەم گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە یەک ساڵ کەمتر بوە و گیانیان لەدەستداوە (687) منداڵ بوە، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە خوار تەمەنی پێنج ساڵ گیانیان لەدەستداوە (879) منداڵ بوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک باسی لەوەشکرد :ژمارەی منداڵانی تازە لە دایکبوو لە ساڵی (2018)دا، (42) هەزار و (220) منداڵ بوە.[1]
#15-01-2019#