ئاسنگەر دەزانێت لەگەڵ ئاسندا چی بکات
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشتیش بۆ قەساب) یان (زێڕ لای زێڕینگەر بەقەدرە) لێرەش وتراوە (ئاسن لای ئاسنگەر بەقەدرە) ئاسن کە کەرەستەی ئاسنگەرییە هەر ئاسنگەر کە پیشەیەتی دەزانێت چۆنە و چییە و هەر ئەویش دەزانێت بەکاردێت یان ناشێت بۆ بەکارهێنان و درووستکردنی کەلوپەل و پێداویستی، ئەم ئیدیۆمە بۆ ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی لە هەموو کارێک هەڵنەقورتێنێ و هەر کەسە و بەپێی خۆی یان بەگوێرەی پسپۆڕی و وەستایی و شارەزاییەکەی لەسەر شتەکان بدوێ یان بێتە ئاخاوتن. [1]