ئاسیاو بێ ئاو ناگەڕێ.
وتراویشە دەڵێی (ئاشی ئاو لێ بڕایە) بەر لە ئاشی ئاگر ئاشەکان بەئاوێ دەگەڕان و کاریان دەکرد، بۆیە لە ڕووی ڕاستەقینەوە ئاسیاو بێ ئاو ناگەڕێ، ئەم ئیدیۆمە بەکاردێت بۆ ئەنجامدانی کارێک کە کەموکووڕی هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنی چۆن دەوترێت (گا بە پوش ناپەڕێت) ئاوهاش وتراوە ئاشەکە بەبێ ئاو ناگەڕێ هەروەک چۆن شێخ ڕەزای تاڵەبانی-ش لە هەجوو کردندا زۆر لێزانانە بەکاریهێناوە (ئاشی سمتی ئێوە بەئاوی کێری ئێمە ناگەڕێ). [1]